سروشتی مرۆڤ و چۆن له سیاسه‌ت و مێژوو و کۆمه‌ڵ
تێبگه‌ین
تیورێک له روانگه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و زانیاریناسییهوه
شوان نافع خورشید
ده‌مه‌وێت
لێره‌دا كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی چه‌ند بوارێكی سه‌ره‌كی تیوریهكتان پێشكه‌ش بكه‌م.
به‌ڵام پێم خۆشه سه‌ره‌تا ناوێکی کۆرتکراوی بۆ دروست بکه‌م بۆیه له هه‌ر
وشه‌ییکی ناوه‌که‌ی یه‌ک وه‌یان دوو سێ پێت. وه‌رده‌گرم وهناوێکی ده‌ستکردی بۆ
دروستده‌که‌م .ئه‌م تیوریه ده‌رباره‌ی سروشتی (س) مرۆڤه (مرۆ) له روانگه‌ی په‌ره‌سه‌ندن (په) و زانیارناسییهوه
(ز). که‌واته ناوه‌که ده‌بێته (سمرۆپهرز). ئه‌م تیورییه به‌ردوام له په‌ره‌سه‌ندندایه
و ئێستاش قالبی كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه. له سه‌ره‌تادا مه‌به‌ستم ته‌نها تێگه‌یشتنی
مێژووی كوردستان بووه له دوای گۆڕانی رژێمی عێراق 1958 تا 1982 ئه‌و كاته بوو كه
ده‌ست به‌م لێكۆڵینه‌وه‌م كرد. به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئه‌م بابه‌ته له
په‌ره‌سه‌ندنێكی بهردوامدا بووه كه وای لێ هاتووه له هه‌موو شتێكی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه.
كه واته ئه‌مه‌ی كه له به‌رده‌ستتاندایه به‌رهه‌می 29 ساڵه. یه‌كه‌م جار توانیم
له تێزی ماستهركهمدا له ساڵى 1998دا ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م. ئه‌و كاته
55000 وشه‌ی بوو. دووه‌م جار له 2003 بوو كه ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ تێزی دكتوراكهم هه‌ڵبژارد
ئه‌ویش 155000 وشه‌ی خایه‌ند. به‌ڵام له 2004 جارێكی‌تر كه‌وتومه‌ته هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی
بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر و روونتر بێت. ئێستاكه من پێم وایه ته‌وه‌ره‌كانی چاكتر له‌گه‌ڵ
یهككدا ده‌گونجین. هه‌ڵبه‌ته ئێستاش دووای ئه‌م هه‌موو كاره تا ئێستاش نه‌متوانیوه
باسى هه‌موو به‌شه‌كانى بكه‌م، بێ ئه‌وه‌ی له قه‌باره‌ی وتارێك ده‌رچێت. بۆیه ده‌بوایه
هه‌ندێ به‌شم لێ لاببردایه كه لایه‌نی سایكلۆجیی و سوسیۆلۆجین به‌تایبه‌ت، بێجگه
له‌مانه دیسان نه‌كرا ئوپتیمالى مودیلهكه
(دامه‌زراوی سیاسی ئه‌ندێشه‌یی كه ده‌كرێت دروست بكرێت له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م تیوریه)ته‌واو
بكه‌م، هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌شانه بۆ جاریكی تر به‌جێدێلم.
پێش
ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌كیه ته‌واو بكه‌م ده‌مه‌ویت بڵێم؛ كه هیوادارم خوێنه‌ری به‌رێز
به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه بیخوێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر هاتوو تیوریهكه به ناته‌واو
زانی، ناته‌واویه‌کی بكات و ئه‌گه‌رش شایسته بوو ئه‌وا دیسان ئاماژه‌ی بۆ بكات. چۆنكه
ئه‌گه‌ر من راست بم و ئه‌م تیوریه هێچ نه‌بێت سیاسه‌ت و میژووی سیاسی شێدهكاتهوه
و دبێت زیاتر بناسرێت و ته‌نانه‌ت هه‌موو لایه‌نێكی سیاسیش ده‌بێت هه‌ڵوێستیكیان ده‌رباره‌یه‌وه
هه‌بێت. چۆنكه ئه‌گه‌ر ئه‌م تیوریه راست بێت (وه‌ك كه خۆم باوه‌رم وایه) ده‌توانێت
زۆر كێشه‌ی سیاسی و ره‌وشتی چاره‌سه‌ربكات.
سێ هۆكاری سه‌ره‌كی سروشتی مرۆڤ
1. بوون به رۆبۆتی جینه‌كان
ئه‌و
شته‌ی كه نه‌وه دوای نه‌وه به‌ردوام ده‌بێت، تاكه كه‌سه‌كان و گرۆپهكان نین به‌ڵكو
جینهكانن و له‌ناویاندا ئه‌و جینانه ده‌مێننه‌وه كه خه‌سڵه‌تی كێبركیانهیانه
ده‌ده‌نه هه‌ڵگرانیان وه یان هیچ نه‌بێ باری هه‌ڵگرانیان زۆر قورس نه‌كه‌ن.
كه‌واته ئه‌گه‌ر خه‌سڵه‌تێكی باش دروست بكرێت له لایه‌ن جینه‌وه
مه‌به‌سته‌كه‌ی مه‌رج نییه چاكی یان به‌رژه‌وه‌ندی لاشه‌كه بێت، به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌ی
خۆیه‌تی. ئه‌م ستراتیژییه له دوو دیارده‌دا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت. یه‌كه‌میان
سێكسه. سكس نه‌خۆشی دێنێت و وزه‌یه‌كی زۆریش
سه‌رف ده‌كات، ده‌بێته مایه‌ی ئاژاوه و شهر، ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆى كۆشتن و مردن
. به‌ڵام جینه‌كان پاڵ به بونهوهرهكهوه ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی به سهکسهوه تێبگڵێت،
چۆنکه دیاره شانسی ئه‌و جینهی که توانیویه‌تی بهنهوهرهکانی تووش سکس باشتر
بووه له شانسی ئه‌وانه‌ی که پاڵیان نه‌داوه به هه‌ڵگره‌کانیان که له گه‌ڵ
سهکسه خه‌ریک بن.
به
هه‌مان شێوه ئهلترویزمیش شی ده‌كاته‌وه. له بایولۆجیدا ئهلترویزم به واتای خۆ
به‌ختكردن یان یارمه‌تیدانی تاك بۆ تاكه‌كانیتر دێت. خۆبهختكردنهكهش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
که یاریده‌ده‌ره‌كه ژماره منداڵی كه‌متر به جێده‌هێڵێت و شانسی یارمهتیوهرگرهكه
زیادتر ده‌بێت بۆ دروستكردنی منداڵ یان به‌چكه. نموونه‌ی ئهلترویزم یارمه‌تی دانی
دایك و باوكه بۆ منداڵ. ئه‌گه‌ر باوك، منداڵ به جێ بهێڵێت له‌گه‌ڵ دایكی‌دا و بروات
بۆ دروستكردنی منداڵیتر، خۆی منداڵی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام مسوگه‌ر نابێت كه منداڵه‌كانی
بتوانن له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بن (له بایولۆجیدا سه‌ركه‌وتن دروستكردنی منداڵه)،
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه كه‌م بێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر باوك به دیار منداڵه‌كانیه‌وه
مایه‌وه ئه‌وا ره‌نگه منداڵه‌كانی شانسی گه‌وره‌تریان هه‌بێت بۆ ژیانێكی چاكتر و
له دوایشدا بتوانن منداڵی خۆیان دروست بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م جۆره ئهلترویزمه له نێوان خزمه‌كاندا بهربڵاوتردهبێت له به‌ر ئه‌وه‌ی جینی
هاوبه‌شیان زیاتر ده‌بێت. به‌ڵام مه‌رجیش نییه ته‌نها له نێوان خزمه‌كاندا بێت. دۆكینز پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر هاتوو،
جینی خۆپه‌رست نیشانه‌یه‌كی دروست كرد كه هه‌ڵگره‌كانی یه‌كتر بناسنه‌وه، ئه‌و كاته
ئه‌و هه‌ڵگرانه یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن ئێتر ئایا خزمی نزیك بن یان خزمى دوور
بن.
به‌م
هۆیانه‌وه رێچارد دۆكینز پێشنیار ده‌كات كه
ده‌كرێت په‌یوه‌ندی نێوان جینه‌كان و بونه‌وه‌ره‌كان وه‌ك رۆبۆت و یان ماشینی راگواستن
ببینین كه هه‌ر به‌شێكی یان پارچه‌یه‌كی به ده‌ست هه‌ندێك له‌و نهفهرانهوه
دروست كراوه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له‌و نه‌فه‌رانه به به‌لاش (بێ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی
چاكیان كردبێت) خۆیان ده‌خزێننه ناو نهفرهكانیترهوه بێ ئه‌وه‌ی بكرێت یهكسر به‌ده‌ریان
بنێین. كه‌واته ماشینه‌كه هه‌رچه‌ندی باشتر بێت ئه‌وه‌نده‌ش باشه بۆ نهفرهكانی،
به‌ڵام چاكی ماشینه‌كه خۆی مه‌به‌ستى جینه‌كان نییه. به‌ڵكۆ ئه‌م ماشینه به‌كار
ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له لایێكه‌وه سه‌رچاوه‌ى وزه په‌یدا بكات و له‌لایه‌كی تره‌وه
هاوسه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی كه چینه‌كان بتوانن ماكینه‌یه‌كی نوێ دروستکه‌ن بۆخۆیان. ئه‌م
تێڕوانینه جیهانیه كه گیانله‌به‌ره‌كان وه‌ك رۆبۆتی جینه‌كانیان ده‌بینێت كۆمه‌ڵێك
ده‌رهاوێشته‌ی زۆر گرنگی لێده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كه‌میان؛
مه‌رج نییه تاكه‌كان ته‌نها وه‌ك خۆپه‌رست ببینرێن. مرۆڤ وه‌ك زۆرێك له گیانله‌به‌ره‌كان
(ته‌نانه‌ت گیانله‌به‌ری یه‌ك شانه‌یش) ئهلترویزمیان هه‌یه. له‌م روانگه‌وه تاكه‌كان
ره‌نگه ئهلترۆیستانه هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن. به‌ڵام پاڵنه‌ره‌كه‌یان ره‌نگه جینی
خۆپه‌رست بێت (هه‌رچه‌ند مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه جینهكه وشیاره له‌و شته كه
ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك شانهیكی ناو له‌شه، با بڵێین له ناو دڵدا، كه
ئه‌ركی خۆی به جێ دێنێت بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چی ده‌كات.)
دووه‌م؛
ئه‌م بۆچونه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی وه‌ك سێكس تێبگه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی
تاكه‌كاندا نییه، به‌ڵام هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌ندی جینه‌كاندایه.
سێیه‌م؛
ده‌بێ له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕوان بین كه هه‌ندێك له هه‌ڵس وكه‌وتی ئاژه‌ڵه‌كان
(مرۆڤیش له ناویاندا) كێبركیانه و ململانێكهرانه بێت.
چواره‌م؛
ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی ژیان به‌رده‌وامی جینه‌كان بیت ناكرێت چاوه‌روان بین، وه‌ك
ریچارد دۆكینز ده‌ڵێت، ئاژه‌لێك له خۆیه‌وه خاوه‌ن ره‌وشت بێت.
پێنجه‌م؛
ئه‌م تێڕوانینه سه‌ره‌نجمان راده‌كێشێت بۆ واتا و ره‌هه‌ندى فه‌لسه‌فیی بوون به رۆبۆتی
جینه‌كانیان. كه‌واته ده‌بێت بیركردنه‌وه‌مان ده‌رباره‌ی سروشتی مرۆڤ زۆر جیاوازبێت.
شه‌شه‌م؛
ئه‌م تێڕوانینه هه‌لێكمان بۆ ده‌ره‌خسێنێت بۆ داڕێشتنی تیوریهكی ره‌وشتی. تیوریهكی
وه‌هاش هه‌یه كه نوسهرى ئه‌م دێرانه خۆی دایهێناوه، و له راستیدا پته‌وترین زه‌مینه
بۆ ره‌وشتێكی ئاشتیانه و به‌هره خۆازیانه دابین ده‌کات، كه ته‌نانه‌ت ده‌بێته
مایه‌ی تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت و میژووی سیاسی .
هه‌فته‌م؛
نابێت چاوه‌روان بین كه مه‌به‌ستی ژیان به‌خشینی كامه‌رانی و شادی بێت بۆ تاكه‌كان
جگه
له‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رئه‌نجامێكی گه‌لێ گرنگی‌تر هه‌یه، كه ره‌نگه
بۆ مرۆڤ له هه‌موویان گرنگتریش بێت، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه به تێگه‌یشتنی ره‌وشته‌وه
وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتنی دیارده‌ی سیاسی. به‌ڵام، ئه‌مه‌یان
له به‌شی سێیه‌مدا باس ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی هۆكاری سێیه‌می سروشتی مرۆڤ باس ده‌كه‌ین..
2.
سه‌رچاوه جۆشوخرۆشهکان[1]
له
به‌شی پێشودا باس له‌وه كرا كه تاكه‌كان ماشینی جینهكانیانن. بۆیه پرسیارێك دێته
پێش كه چۆن ئه‌م جینانه ده‌توانن هه‌ڵس وكه‌وتی ماشینه‌كانیان دابین بكه‌ن؟.
ئه‌م
پرسیاره گرنگه چونكه جینه‌كان ته‌نها كۆدی پرۆتین دروست ده‌كه‌ن بۆ پێكهینانی له‌ش
یان بۆ ئه‌نزیم و هۆرمۆنه‌كان كه پێویستن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی له‌ش. كه‌واته
جینه‌كان به ئاژه‌ڵه‌كان ناڵێن راستهوخو ده‌بێت چ بكه‌ن یان چ نه‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
جینه‌كان ستراكتور و میكانیزم وایان دروست كردووه كه زۆربه‌ی گیانله‌به‌ره‌كان به
شێوه‌یه‌كی میكانیكی هه‌لسوكه‌وت بكه‌ن .
ئاشكرایه
كه به‌شێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئاژه‌ڵه‌كان له رێگای جۆشوخرۆشه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
نموونه‌ى جۆش‌وخرۆش بریتیین له ترس، چێژ، بایه‌خ پێدان یان ئینترست، توڕه‌یی، قێز،
غه‌م، حه‌په‌سان و سه‌رسامی. ئه‌مانه جۆشوخرۆشی بنچینه‌یین، زگماكین، فیسیۆلۆجین و
ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی تاكه‌كان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵس وكهوتهكانیان بكه‌ن. بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر فه‌رخه قازێك سێبه‌ری هه‌ڵۆیه‌ك ببینێت یه‌كسه‌ر خۆی ده‌شارێته‌وه به‌ڵام
خۆی ناشارێته‌وه ئه‌گه‌ر سێبه‌ری قازێك ببینێت. ئه‌م جوره جۆشوخرۆشه له لای ئاژه‌ڵه
شیردارهكاندا له ئهمیگدلهدا دروست ده‌كرێت. ئهمیگدڵه
به‌شێكی میشكه و له كۆنه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه له ئاژه‌ڵه شیردارهكاندا
بوونى هه‌یه). به‌ڵام ئه‌م جوره جۆشوخرۆشه نه‌گۆڕن و نه‌گونجێندراون. بۆیه جۆشوخرۆشی
دووه‌می ده‌ركه‌وتووه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به كاری توێكلی میشك كه له رووی
كاتی پهرسهندنیدا نوێتره. نموونه‌ی جۆشوخرۆشی دووهمهكیهكان بریتیین له شه‌رم
و هه‌ست به تاوان، فیز و له‌خۆ بایی بوون، دامان، شهپرزهیى.
که‌واته تێوه‌گڵانی توێكلی مێشك له‌گه‌ڵ کار ئهمیگدڵهیه جۆشوخرۆشه
دووهمهكیهكانی لێ که‌وتووه وه ئه‌مه‌ش ئاژه‌ڵه‌کان رزگار ده‌کات له هه‌لس و
که‌وتی ئۆتوماتیکی وه ئه‌رکی بریار دان زۆرتر ده‌کات. به‌ڵام كاتێك كه بڕیاریش وه‌رده‌گرن مه‌ترسی ئه‌وه
په‌یدا ده‌بێت كه بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی جینهكاندا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی
سێكسی نزمه یان ئاستی ئهلترویزمی نزمه كه یارمه‌تی منداڵ -یان هیچ نه‌بێت خزمێكی
خۆی بدات - هه‌ره‌وها ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئاستی ترسی وه‌كو پێویستی نه‌بێت كه شتێك
بكات له كاتیدا كه ترسی پتر پێویست بیت، مانه‌وه بۆ ئه‌وان ئاسته‌متره، چۆنكه
ئه‌وان یان منداڵیان نابێت یان منداڵه‌كانیان نامێنن. كه‌واته ئه‌و جوره جینانه
ناگونجاون و خۆشیان له‌گه‌ڵ لاشهكهیه ده‌مرن.
سیسته‌می پاداشت و رۆبۆته‌كان وه‌ك كارمه‌ند له لای جینهكاندا
له‌به‌ر
ئه‌و هۆیانه له لای مرۆڤ و ره‌نگه له چه‌ندین ئاژه‌ڵی تردا سیسته‌می هاندان و پاداشت
و سزادان په‌یدا بوونبێ. دوو سیسته‌م لێره‌دا رۆڵی دیاریان هه‌یه، یه‌كێكیان سیسته‌می دۆپامینه ( که ماده‌یه‌کی ناو میشکه بۆ هاندانه
به‌کار ده‌هێنرێت ) و ئه‌وه‌ی تریان سیسته‌می ئۆپیوده (كه بۆ چیژه و ماده‌كه‌ش
له ئه‌فیون ده‌كات).
ئه‌وه‌ی
كه تێبێنی ده‌كرێت لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جوره چێژانه خۆیان جۆره جۆشوخرۆشێكن
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌به‌سترێنه‌وه به جۆشوخرۆشی تره‌وه.
هۆی به كار هێنانی زاراوی ”سه‌رچاوه جۆشوخرۆشییهكان
که
گه‌یشتینه بۆ ئێره ده‌كرێت مه‌به‌ستم له زاراوه‌ی ”سه‌رچاوه جۆشوخرۆشییهكان“ رونبكهمهوه.
مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه جینه‌كان له رێگای ئه‌و ستراكتۆر و میكانیزمانهوه كه
كۆنتڕۆڵی چێژ و جۆشوخرۆشهكان ده‌كه‌ن رۆبۆته‌كانی خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بزوێنه‌ری هه‌لس و که‌وت جۆشوخرۆشه وه
چیژه . راستیه‌که‌ی ئه‌م تێروانینه له‌وه‌دا زیاتر پشت‌راست دهکرێێتهوه ئه‌گه‌ر
بیرمان له‌وه کردوه که ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ نمونه هه‌ست ناکه‌ین که رێژه‌ی شه‌کر وه
یان ئاسن وه‌یان پله‌ی گه‌رمای له‌شمان
دابه‌زیوون به‌ڵکو هه‌ست ده‌که‌ین که برسیمانه، ماندووین وه‌یان سه‌رمامانه. هه‌ندێ
که‌سیش هه‌ن له به‌ر نه‌خۆشیه‌ک وه‌یان نارێکی له‌ش هه‌ست به‌م شتانه ده‌که‌ن،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئه‌و شتانه دروستیش بێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه واتای ئه‌و نییه كه جینه‌كان هه‌موو
ده‌مێك له‌و كاره‌یاندا سه‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام دیاره مانه‌وه‌ی هه‌ر جینیک نیشانه‌یه
که تاکو ئه‌و جینهله کێبرکێدا سه‌رکه‌وتوو بووه.
هه‌روه‌ها
هه‌بوونی ئه‌م میكانیزم و سیسته‌مانه بۆ به‌كارهینانی ماشینه‌كان وه‌یان رۆبۆته‌كان،
له رێگای جۆش‌وخرۆش و هاندان و چێژه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جینانه‌ی كه
كۆدی ئه‌م میكانیزم و سیسته‌مانه درۆست ده‌كه‌ن سه‌لماندویانه كه ئه‌وپه‌ڕی كاریگه‌ریان
هه‌یه و توانابهخشن. بۆیه تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌م جینانه که به جۆش‌وخرۆش
چێژ‌و ئێش ئاژه‌له‌کان به‌رێوه ده‌به‌ن بوونه‌ته به‌شێك له كۆی ئه‌و جینانه كه
لای زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه به‌رزه‌کاندا ( ئه‌و ئآژهلانهی
که کۆئه‌ندامی دماری په‌ره‌سه‌ندوویان هه‌یه). که‌واته جێگای خۆیان کردوته‌وه له ناو جینه‌کانی
ئازهڵهکاندا هه‌روه‌ك ئه‌و جینانه که کۆد ئاماده ده‌که‌ن بۆ دروستکردنی ئه‌ندامه‌كانی
هه‌ست، سۆڕاندنی خوێن و جوڵه‌كردن له لای زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه‌كاندا هه‌ن.
گرنگی ره‌چاو كردنی فاكته‌ری سه‌رچاوه‌ى جۆشوخرۆشهكان چین؟
1. به ڕه چاوكردنی ئه‌م فاكته‌ره ده‌كرێت تاكه‌كان وه‌ك كارمه‌ند
لای جینه‌كانیان ببینین. هه‌ڵبه‌ت ده‌شكرێت هه‌مان ئه‌و كێشانه كه له نێوان خاوه‌ن
كار و كارمه‌ند ده‌رده‌كه‌ون له نێوان جین و تاكه‌كانیشدا هه بن. بۆ نموونه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كارمه‌ند مۆچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن! به‌ڵام،
كارێكی
كه‌م ده‌كه‌ن هه‌ندێك كه‌سیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن چێژه‌كه وه‌رگرن بێ ئه‌وه‌ی كارێك ئه‌نجام
بده‌ن كه له به‌رژه‌ندی مانه‌وه‌ی جینهكاندا بێت. بۆ نموونه چێژ وه‌رگرتن له داڵغه
لێدان یان به كار هێنانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان. ئه‌م كارانه وه‌ك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
جینه‌كان دێته پێش چاو.
2.
ئه‌م تێڕوانینه (كه پاداشتی تاكه‌كان ده‌درێت له لایه‌ن جینهكانیانهوه) ده‌توانێت
روانگه‌مان بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێن بگۆڕێت. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك
یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ی خۆی بدات، چێژهكهی له جینهكانییهوه وه‌رده‌گرێت! بۆیه
ناكرێت منداڵه‌كانى به قه‌رزاربار بزانێت.
3.
ده‌كرێت سه‌یری په‌یوه‌ندییه كۆمهلاَیهتیهكان له روانگه‌ی به‌رژه‌وندی جینه‌كانه‌وه
بكه‌ین. بۆیه ده‌كرێت بپرسین (كاتی كه په‌یوه‌ندیه‌كی چێژبه‌خش ده‌بێنین له نێوان
برادهرهكاندا وه‌یان له بوارێكی تردا) سوودی
ئه‌م جوره په‌یوه‌ندیه یان ئاڵۆگوڕه كۆمهلاَیهتیه ده‌بێت چى بێت بۆ جینه‌کان؟
هه‌ڵبه‌ته هۆی هه‌بوون ئه‌و جینانه‌ی که ئێستا هه‌ن ئه‌وه‌یه که له
رابرده وام کێبرکێیاهه بووه بوونه. به‌ڵام هێشتان نه‌یانسه‌لماندووه که هه‌نوکه‌ش
هه‌ر کێبرکیانه. بۆیه ناكرێت
بڵێین كه ئه‌و جینانه‌ی له رابردودا توانابه‌خشی خۆیان سه‌لماندووه ئێستاش هه‌ر
سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. بۆیه پێویست ده‌كات پرسیاره‌كه‌ی پێشوو هه‌ندێك ده‌ستكاری بكه‌ین
و بپرسین: ئایا ئه‌م په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که هه‌نووكه
هه‌ن به چ شێوه‌یه‌ك له‌و په‌یوه‌ندیانه وه‌یان بواره چاڵاكیانه ده‌كه‌ن که
ره‌نگه له رابووردوشدا هه‌بووبن؟
له‌م
بواره‌دا ته‌نانه‌ت ده‌كرێت بپرسین بۆ نموونه ئایا بۆ چی هه‌ندێ كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن
هاوڕێى خه‌ڵكی چاپلوس و دوو روو بن؟ ئایا ئه‌و كه‌سه چ سوودێك وه‌رده‌گرێت له‌م جوره
په‌یوه‌ندیه؟ هه‌روه‌ها ده‌كرێت بپرسین ئایا بۆچی هه‌نده كه‌س جار به جار چاكه‌یه‌ك
ده‌كات ته‌نانه‌ت كه هیچ كه‌س پێنازانێت و پاداشته‌كه‌یشی له هێچ كه‌سێكه‌وه وه‌رناگرێت.
(له كتابهكهمدا، تیورییكم پێشنیاركردوه كه ناویم ناوه خورتی جۆشوخرۆشی كه ئه‌م
جوره دیاردانه شى ده‌كاته‌وه به‌ڵام لێره‌دا جیگای ئه‌و تیوریه نابێت و هیوادارم
له‌م زۆانهدا ئاماده‌ی كه‌م به كوردى.)
4.
ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ین كه له‌وانه‌یه خه‌ڵك چێژ وه‌ربگرن له هه‌ڵس وكه‌وتی ره‌وشتی
به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وێت كه هیچ نه‌بێت هه‌ندێك
كه‌س هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌یلی كاری ره‌وشتی ده‌كه‌ن.
5.
ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی جۆش‌وخرۆش پاڵنه‌ری هه‌ڵس وكه‌وت بێت، ده‌بێت چاوه‌روان بین كه
تاكه‌كان ره‌نگه هه‌رده‌م له هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چێژدا بن. به‌ڵام بۆ ئه‌و
که‌سانه که رچاوی یاری پێکردنی جینه‌کان ده‌که‌ن ده‌توانن واز له هه‌ندێك له‌و ویستانه بهێنین ئه‌گه‌ر
ئه‌گه‌ری دروستكردنی زیانیان هه‌بوو بۆ خۆیان وه یان بۆ خه‌ڵكانی تر یان ئه‌گه‌ر دژ
به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوون.
6.
یه‌كێك له گرنگترین ده‌رهاوێشته‌كانی بوون به رۆبۆت و به‌ڕێوه‌چوون له رێی سه‌رچاوه‌ی
جۆشوخرۆشكانهوه ئه‌وه‌یه که ره‌نگه مرۆڤه‌کان توانایان په‌یدا کردبيت که هه‌لسوکه‌وتی
یه‌ککتر بگۆرن له رێ کار کردن له سه‌ر جۆشوخرۆشی یه‌ککتر له رێگای ئاخافتنی
زمان وه ئاخافتنی له‌ش وه‌هه‌روه‌ها کرده‌وه.
مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که له رێگای وروژاندنی جۆشوخرۆشی نیگاتیڤانه (وه‌ک شه‌رم، هه‌ست به
تاوان، دوودڵی) ره‌نگه بکرێت که‌سێک ژێرده‌ست بکرێت. وه به‌تایبه‌ت که ئه‌م
توانایه په‌یدا بووبێت، توانای چه‌وساندنه‌وه وه به کارهێنانی یه‌کێک بۆ یه‌كێکی
تریش په‌یدا بوونه. بۆیه ده‌بێت بیر له‌وه بکه‌ین که ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌وه‌یان
به‌جێهێشته‌وه ره‌نگه له ناو کۆئه‌ندامی دمارهکانیاندا میکانیزمێکی تر په‌یدا
بووبێ که هه‌وڵبدات له باتی جوشوخرۆشی نه‌گه‌تیڤ جۆشوخرۆشی پۆزه‌تیڤ په‌یدا بکات
(وه‌ک شانازی، له‌خۆ بایی بوون) که ئه‌مانه ده‌بنه زه‌مینه بۆ چالاکی وه
کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزتر. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت بیر له‌وش بکه‌ین که گورینی
تاکه‌کان بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌ککتر پیویسته هه‌نده جارێک. بۆنمونه بۆ به‌خێوکردنی
مندالان. به‌ڵام ره‌نگه هه‌نده جاری به خه‌راپی به‌کار بهێنرێت.
3. هۆكاری سێه‌م: رۆلی بوون له ژینگه‌ی زانیاری
بیرۆكه
زانیاریه‌کان، وه‌ك رێسا ره‌وشتییه‌كان و تیورییه فیزیاویهكان و تهنكنۆلۆجیاكان،
کاریان کردوته سه‌ر زۆربه‌ی (ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌بیت) هه‌ڵسوكه‌وت وه كاره‌كانی مرۆڤ.
ئه‌و کاریگه‌رییانه به ئاشکرا دیارن له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا وه به‌رهه‌م
هێناندا له بواری كشتوكاڵی و ماڵداری و پیشه‌سازیه‌وه تا ده‌گاته پێكهینانی گه‌وره‌ترین
داموده‌زگای سیاسی . وه‌که ژیانی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌مووی به‌نده به به‌کارهینانی
زانیاری، ده‌كرێت بڵێین كه به‌كارهێنانی زانیاری مه‌رجێكه بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ .
وه‌یان هیچ نه‌بێت ئه‌و جوره مرۆڤانه که ئاشناین له‌گه‌ڵیاندا. كه وابوو ده‌كرێت
مرۆڤ ببینین وه‌ک كه له ژینگه‌یه‌كی زانیاری‌دا ده‌ژێت .
لێره‌دا
مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ته‌نها مرۆڤه زانیاری به‌كار دێنێت. هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه
بینا، بیستن، تامكردن، بۆنكردن و لێكه‌وتن بهكاردینێت زانیاری به‌كاردێنێت که له
ریگای ئه‌و ئه‌ندامانه‌وه بۆی دێت. جگه له‌مانه زۆڕینه‌ی هه‌ڵس وكه‌وته زگماكیهكانیش
ره‌نگدانه‌وه‌ی زانیارین كه بوه‌ته به‌شێك له كۆ ئه‌ندامى ده‌ماره‌كانیان. سه‌ره‌رای
ئه‌مانه، وه‌ك هێنری پلوتكین ده‌ڵێت له‌شمان هه‌موو ده‌ربڕێنه له زانیاری. به‌ڵام
جیاوازیه سهرهكیهکهی مرۆڤ له رێژه و راده‌ی به‌كارهێنانی زانیاریدایه. هه‌روه‌ها
مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا، له زۆر بواردا، له رێی ئامراز
و ئامێره‌وه كار ده‌كات، كه ئه‌مانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی زانیارین. كه‌چی زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان
راسته‌وخۆ له‌شی خۆیان به‌كاری دێنن.
زانیاری و
رامیاری
1.
دوو جۆره زانیاری سه‌ره‌كی: زانیاری ره‌وشتی و زانیاری سروشتی
هه‌ڵه‌به‌ته
به پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ی كه به‌كاریان دێنین ده‌كرێت به چه‌ندین شێوه زانیاریه‌کان
پوڵین بكه‌ین. ئه‌و پێوه‌ری پوڵینكردنهو كه لێره‌دا به‌كاری ده‌هێنم په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی ئایا دهرهاوێشتی ئه‌و بیرۆكه زانیارییه (كه دهماننهوێت پوڵینی بکه‌ینه‌وه)
ده‌بێته هۆی وه‌رگرتنی هه‌لوێست له لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه وه‌یان گروبێکهوه به‌رامبه‌ر
به یهكێكیتر یان نه؟ چونكه وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست ره‌نگه ببێته مایه‌ی په‌یدا بوونی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر هه‌مان بیرۆكه له لایه‌ن زۆر كه‌سی تره‌وه په‌سه‌ندكرا.
مه‌رجێكی
سه‌ره‌كی ژیانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه بتوانێت شته سودبه‌خشه‌كان له شته زیانبه‌خشه‌كان
جیابكاته‌وه. بۆیه خه‌ڵك شته‌كان و ته‌نانه‌ت یه‌كتریش به‌رده‌وام هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
له
لایه‌كه‌وه جۆره زانیاریه‌ك هه‌یه كه له سرۆشت و شته‌كان و تواناكانی ئه‌و شتانه
كه له ژینگه‌ی مرۆڤدا هه‌ن ده‌کۆڵیته‌وه. ئاشكرایه خه‌ڵك هه‌ڵویست دژ به دار و
به‌رد و چیا و ده‌ریا وه‌رناگرن، مه‌گه‌ر پیان وابێ كه ئه‌و شتانه مه‌به‌ست و ویستی
باش یان خه‌راپیان هه‌یه.
جوره
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تریش هه‌یه كه له لایه‌نه فیزیكییه‌كانی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه وه‌ك
توانا و ژیری بۆ مه‌به‌ستی جوراو جور (ئه‌م بواره جێی سه‌ره‌نجمان نییه لێره‌دا).
هه‌ڵسانگاندنێكی
تریش هه‌یه ده‌رباره‌ی ره‌وشته (گونجاوی یان نه‌گونجاوی ئه‌و جوره هه‌ڵس وكه‌وته
كه كاریگه‌ری كۆمهلاَیهتیان ده‌بێت و که له ژێر كۆنترۆڵی که‌سه كردارهدایه
ئه‌گه‌ر ویست و مه‌به‌ستی گۆنجاوی هه‌بێت). هه‌ڵبه‌ته ره‌وشت مه‌رجێكی ره‌هایه بۆ
هه‌بوونی ژینگه‌ی زانیاری و سه‌ركه‌وتنی ژیان له‌و ژینگه‌یه‌دا. چونگه ئاشكرایه ئه‌گه‌ر
كوشتن و دزین رێ‌یان لێ نه‌گیرێت ئه‌وا كه‌س ناتوانێت خه‌رێكی به‌رهه‌مهێنان بێت.
هه‌ڵسانگاندنی
ناو كۆمه‌ڵ ته‌نها بۆ به‌ربه‌ركانی نییه، به‌ڵكو هه‌ڵسانگاندن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ
ئه‌وه‌ی دڵنیایی په‌یدا بکرێت که ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کێک کرا به شه‌ریک له پرۆژه‌یه‌کدا
وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه به‌ڵێنی دا که دڵسۆزی شه‌ریکه‌کان ببێت بڵێنهکهی به
جێبگهێنێت وه‌یان ئه‌گه‌ر سوودمه‌ند له‌و پرۆژه‌یه به هه‌مان شێوه‌ش سوود بگه‌ینێت
به شه‌ریکه‌کانی. چونکه ئاشکرایه به بێ تواناییه‌کی ره‌وشتی ئه‌وها هێچ
توانایه‌کی ژیری وه جه‌سته‌یی سوودیان نابێت بۆ لایه‌نه‌کانی تر له پرۆژه‌یه‌کی
هاوبه‌شیدا. ئه‌مه هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌یه که بڵێن که شاره‌زا وه ژیر پسپۆرێک
سوودبه‌خش ده‌بن ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌و پسپۆره خاوه‌ن ره‌وشتیش بێت که کاتی خۆی
سوودمه‌ند وه‌ربگرێت و سوودیش بگه‌ێنێت. که‌واته ره‌وشت پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
پرۆژه‌ی هاوبه‌ش دابمه‌زرێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن بوو وه‌ک
خێزان وه‌یان ده‌وله‌ت وه کۆمپانیایه‌کی ئابوری. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی
كارێك ئه‌نجام بدرێت ره‌وشتی چاك به‌ته‌نها به‌ش ناکات به‌ڵكۆ پیویستى به پسپوری و
زانیاریش هه‌یه.
كه‌واته
ده‌كرێت بڵێین كه دوو جوره زانیاری هه‌یه مرۆڤ به‌كاری ده‌هێنێت له ژیانی رۆژانه‌یدا.
یه‌كیكیان (بۆ ئاسانكاری) پێی ده‌ڵێم زانیاری سروشتی ئه‌وی تریان پێی ده‌ڵێم زانیاری
ره‌وشتى.
2. كێبركی له رێگه‌ی زانیاریه‌وه
یه‌كێك
له ئه‌نجامه گرنگه‌كانی به‌كارهێنانی زانیاری بۆ سه‌ركه‌وتن له ژیاندا ئه‌وه‌یه
كه تا راده‌یه‌كی زۆر ململانێیه‌كانی مرۆڤه‌كان له رێگای زانیاریه‌وه ده‌كرێن. چۆنكه
ده‌شێت بیرۆكه زانیارییه‌كان ببنه مایه‌ی په‌یدا كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری
و كۆمه‌ڵایه‌تی (ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، بۆ نمونه، که یه‌كێك
خۆشه‌ویست ده‌بێت له لای خهڵكانێدا). كاتێ که كیبَركی رووده‌دات وهمسهلهی ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌وێته ناوه‌وه چاوه‌روانیش ده‌کرێت خه‌ڵکی گومان له یه‌ککتر بکه‌ن وه
ئیدعای ساخته‌ش بکرێت. بۆیه ده‌بێت ببپرسین چۆن ئه‌م جوره کێبرکێیه به‌رێوه ده‌برێت.
ده‌زانین
هه‌نده زانیاری به‌کار دێت بۆ دروست کردنی شتی تهکنولۆجی وه‌یان کاڵا جۆراو جۆری
تر. که‌واته ئاسانه ده‌رکه‌وتنی سوودی هه‌ندی زانیاری. به‌ڵام هه‌موو بیرۆکه‌یه‌ک
نابێته به‌رنامه‌ی دروستکردنی کاڵا و ئامێری تکنهلۆجی. كه‌وه چۆن کێبرکی ئه‌نجام
ده‌درێت بۆ بیرۆکه‌کانی بۆ ئه‌م جوره بیرۆکانه.
ده‌زانین
ئیستاکه ده‌مه‌زراوی زانستی هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م جوره کێبرکییانه، هه‌رچه‌ند
ته‌نها له‌م دوو سێ سه‌د ساڵه‌ی دواییدا ده‌رکه‌وتووه وهههرچهندیش ره‌نگه
هێشتان زۆربه‌ی زانایاکان وشیاری ته‌واویان نییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که کاتی
کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له هه‌مان کاتدا به‌شداری ده‌که‌ن له یه‌کلا
کردنه‌وه‌ی کێبرکێی بیرۆکه‌کان.
هه‌رچۆنێ
بێت؛ پرسیاره گرنگه‌كه له بواری سیاسی‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا چۆن تاکو ئیستا
توانراوه چاكی وه یان شییاوی بیرۆكه ره‌وشتییه‌كان بخرێته روو و چون ده‌کرێت
به چاکترین شێوه له بر
بیروکه
رهوشتییهکان بکۆلدێتهوه؟
من
لێره‌دا هه‌ڵبه‌ته دان بهوهدادنێم كه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ههنگاوێکی
پێویسته بۆ تێگه‌یشتنی سیاسه‌ت وه میژوی سیاسی. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ده‌کرێت
به چه‌ند ئه‌نجامێکی گه‌لێ گرینگ بگه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو توانیمان به ئه‌ندێشه
وه‌یان به شێوه‌یه‌کی تیوری بیر له چه‌ند مودیلێک (شێواز و میتود) بکه‌ینه‌وه
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و ململانی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات له رێگای کێبرکی بیروکه‌ی
ره‌وشتی.[2]
[مودیل له کاری زانستیدا
به دوو جوره شت ده‌وترێت؛ 1. ئه‌گه‌ر به
ئه‌ندێشه وه‌یان تیوریانه شتێک دروست که‌ین وه‌یان؛ 2. شتی به‌رجه‌سته دروست
بکرێت. له هه‌ر دوو حاله‌ته‌که‌دا مه‌به‌ست له مودیل تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کانه
- که ئایا تێگه‌یشتنمان ده‌رباره‌ی شتێک دروسته وه‌یان نه. ستان فرانکلین - که
پرۆگرامی کومپیوتر دروست ده‌کات که له ئاستی ژێرهۆش وبه هۆشدا کار بکات، وهئامانجهکهی
دروستکردنی هۆشێک له ناو ماکینهدا وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤ بێت - ده‌ڵێت ناتوانین بڵین
له شتێک گه‌یشتوین به ته‌واوه‌تی تا ئه‌و کاته‌ی دروستی نه‌که‌ین. هه‌ڵبه‌ته
دروستکردنی مودیل ساکارکردنهوهیهکی زۆری تێدا ده‌بێت وه‌ک که فوتویما (لاپه‌ره
333) ده‌ڵێت. بۆ نمونه بۆ زانین رێره‌وی بالستیکیهکان (ئه‌و شتانه‌ی که ههڵیاندهدهینه
ئاسمان وه‌که وه‌ک موشه‌ک نین که هیزی خۆیان هه‌بێت) بیر له کیشی زه‌وی ده‌کرێت
و کێشی مانگ ئیهمال ده‌کرێت هه‌رچه‌نده شتیکی راستیشه به‌ڵام زۆر بچوکه له چاو
ئه‌وی زه‌ویدا.]
ئه‌م
مودیلانه ده‌گۆرین به پێی ئه‌و جوره‌ی بهیرکرونههوهی خه‌ڵک له خۆیان وه به‌رهه‌ڵسته‌کانیان
و هه‌ر وه‌ها تێگه‌یشتنیان بۆ جیهان وه ژیان وچون سه‌رچاوه مرۆڤییهکان وه
ئابوریه‌کان کۆ ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پرۆژه سیاسیه‌کانیان به‌رێوه
ببن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر ئه‌م باسه ده‌بێ هه‌ندی له چه‌مکه‌کان وه
گریمانه‌کانی (ئه‌م شه‌ش خاڵه‌ی خواره‌وه) ئه‌م تیورییه روونبکرێنه‌وه.
2.1
- ده‌بێت چاوه‌روان
بین که کێبرکێ هه‌بێت له رێی بیروکه‌ی ره‌وشتی چۆنکه کاتی که بیرۆكهیهکی
ره‌وشتی له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه په‌سه‌ند كرا بێت ئه‌و که‌سانه هه‌مان هه‌ڵوێست وه‌رگرن
به‌رامبه‌ر شتێک وه‌یان کرده‌وه‌یه‌ک (وه‌ک دلداری بۆنمونه) که به بیروکه‌که
پێده‌ڵێت خه‌راپه، بۆ نمونه، ئه‌و کاته خاوه‌ن ئه‌و شته وه‌یان کرداری ئه‌و
کرده‌وه‌یه ده‌که‌وێته ژیر زبری وه‌یان فشاری ئه‌و گروپه.
2.2 -
که‌واته ئه‌گه‌ر پێویستی به ره‌وشت هه‌بێت، پێویستیشى به زانیاری ره‌وشتی
هه‌یه. ئه‌و زانیاریه که پێویسته ليێ بکۆڵريتهوه ئایا بۆ چی شتێک به باش وه‌یان
به خه‌راپ دابندرێت. هه‌ڵبه‌ته مرۆڤ ئه‌م به‌شه زانیاریه‌ی هه‌یه که پێ ده‌وترێت
ئه‌تیک.[3]
2.3 - ئه‌گه‌ر ره‌وشت زانیاری بێت ده‌بێت پێویستیشی
به داموده‌زگایه‌ك یان كۆمه‌ڵێكی پسپۆری
ره‌وشت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پرۆسه‌یان بكه‌ن، وه‌یان
بیر‌ورا خۆیان ده‌رباره دهربرن.
2.4 - ئیدعای زانیاری نه‌ك زانیاری: بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی روونه‌دات كاتێك كه زاراوی
بیرۆكه‌ی زانیاری به‌كار ده‌هێنرێت لێره‌دا و له‌به‌ر ئه‌م سێ هۆیانه (كه ره‌نگه به ناڕه‌وایانه ئیدعای
زانیاری بكرێت له پێناوی خۆپه‌رستی و ره‌نگه به بیرۆكه‌یه‌كى هه‌ڵه دابندرێت له‌به‌ر
نه‌زانی یان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری كه ده‌بێته رێگر له
زانیاری و زانست) بۆیه باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كی زانیاری و تیوری
له سه‌ره‌تادا وه‌ك ئیدعای زانیاری هه‌ژمار بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش لێره‌دا دوو جوره
ئیدعای زانیاریمان ده‌بێت: ئیدعای زانیاری سروشتی و ئێدعای زانیاری ره‌وشتى.
2.5 - چۆن توانرا ژیانی كۆمهلاَیهتی دابین بكرێت؟
یه‌كێك
له گریمانه بنه‌ماییه‌كانی ئه‌م سمرۆپهرزه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵیك یا خود ئه‌گه‌ر
هاتوو ئه‌ندامه‌كانی یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك خێزان، هۆز، خێل، و ته‌نانه‌ت ریكخراوی
سیاسی و ده‌وڵه‌تیش ناكۆك بوون له نێوان خۆیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و رێسا رهوشتییانه
كه ده‌بێت پابه‌ندیان بن مانه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌سته‌م ده‌بێت. ئه‌م
زانیاریه نوێ نییه و هه‌موشمان بیستومانه ده‌رباره‌ی ئه‌و باوکه پیره که ده‌یه‌وێت
کۆره‌کانی یه‌ک بگرن وه نمونه‌ی شکاندنی تاکه دار وه به ده‌سته‌یان بۆ دێنێت. ئه‌وه‌ی
که تازه‌یه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که پێم وایه باوکه پیره‌که ده‌بوایه ده‌زگایه‌کی
بۆیان رێکبخستایه بۆ به‌ریوه‌بردنی کێبرکی له رێ بیروکه‌ی ره‌وشتییه‌وه.
هه‌رچێ
بێت، باوکه‌که پێشبینی كردبوو که ره‌نگه کۆره‌کانی یه‌که یه‌که ئاسانتر
بشکێندرێن. هه‌رچه‌ند ده‌بوایه ته‌نانه‌ت پێشبینیشی بکردایه که کوره‌کان ره‌نگه
له ناو یه‌کدا به شهربیین وه‌ک چه‌ندین جار روویداوه که شهر له نیوان
براکان وه ته‌نانه‌ت باوک و کۆریش رووی داوه.
بۆیه
پێویست ده‌کات بیر له‌وه بکه‌ین که په‌یدا بوونی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی شتێكی ساده
و ئاسان نییه .
2.6
- بۆچی كێشه‌ی سه‌روه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت؟
هه‌ڵبه‌ته
ئه‌گه‌ر رچاوی ئه‌وه بكه‌ین كه ره‌نگه گه‌لێك ده‌گمه‌ن بێت كه هه‌موو لایه‌نێك
رێك بكه‌ون له سه‌ر بیرۆكه ره‌وشتییه‌كان، ته‌نانه‌ت له سه‌ر بیرۆكه سروشتیه‌كانیش،
بۆیه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوێکی پێشكه‌وتوو نه‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ له رێگه‌ى
بیرۆكه‌كان زانیارییه‌كانه‌وه (به تایبه‌ت رهوشتیهکانهوه) ته‌نها ئه‌لترناتیڤی
که ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه ده‌بێت كه یه‌كێك زاڵ بێت له سه‌ر یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه
وه ببێته سه‌روه‌ر وه‌هه‌ر خۆیشت ببێته
سه‌رچاوه بۆ بریار وهیهکلا کردنه‌وه‌ی ململانیه‌كان.
ئاشكرایه
له مێژوودا مرۆڤه‌کان نه‌یزانیوه چۆن كێشه‌ی ململانێ له رێگه‌ی بیرۆكه‌ی ره‌وشتیه‌کان
چاره‌سه‌ربكه‌ن، بۆیه که‌وتونه‌ته
تێکشکاندنی یه‌ککتر بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ک سهردانوێنێت بۆ لایه‌کی تر. ته‌نانه‌ت هه‌ر
وه‌ك ئێستاش روون نییه به ته‌واوه‌تی، ئهوساكهش نه‌زانراوه چییه سروشتی ئه‌و
كێشه‌یه كه تووشیان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ته رێگای خۆشكردوه كه هه‌رده‌م
چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دا ببینرێت كه سه‌روه‌رێكی ره‌ها به‌ڵام چاك بێته سه‌ر حوكم.
ته‌نانه‌ت ئێستاش که هه‌رچه‌ند که‌م که‌س هه‌یه که باوه‌ری مابێت به
چاکی وه دروستی حکمی تاکه که‌سی ره‌ها، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌ویشدا، ئیستاش زۆربه‌ی
زانایه سیاسیه‌کان پییان وایه که کێشه‌ی سیاسی بریتیه له‌وه‌ی که چون ده‌سه‌ڵاتی
سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت دابه‌شبکرێت له نێوان چه‌ند ده‌زگایه‌کدا (به‌جێهێنه‌ر، دادپه‌روه‌ر
وه یاسادانه‌ر) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات کۆ نه‌بێته‌وه به چری له ده‌ستێکدا وه بریتیه له دابین کردنی ره‌وایه‌تی
دیموکراسی بۆ حوکم. به پیی ئه‌م تیورییه کێشه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ئه‌گه‌ر
ده‌زگای شیاو پێکهێنرا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانی له رێی بیرۆکه رهوشتیهکانهوه.
که واته به پێی ئه‌م تیورییه کێشه‌ی سیاسیش
بريتيه له‌وه‌ی که زانياريمان ده‌رباره‌ی سروشتی ئه‌م ده‌سه‌لآته‌ی سياسيه
ينيه.
زانیارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ره‌وشتی و سه‌روه‌ری
وه‌ک
وترا پێشتر تێگه‌یشتنی شێوه‌ی چاره‌سه‌رکرندی وه‌یان رێکخستنی کیبرکی له سه‌ر
بیروکه ره‌وشتیه‌کان مه‌رجی سه‌ره‌کییه بۆ تێگه‌یشتنی سیاسه‌ت. هه‌روه‌ک پێشتریش
ئاماژه‌ی بۆ کرا هه‌نگاوی یه‌که‌ممان لێره‌دا دروستکردنی مودیلی تیوری ده‌بێت. ئه‌و
مودیله که پێشنیاری ده‌که‌م سێ جوره بابه‌تی زانیاری تێدا ده‌بێت.
1. ره‌وشتی ئاسایی
ئاشكرایه كه مرۆڤ له ژینگه‌ی زانیاری‌دا ده‌ژێت بپویستی به
ره‌وشت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی زانیاری بكات.
مهكۆژه! دزی مه‌كه! ساخته مه‌كه! ئه‌مان هه‌ندێك له‌و جۆره ره‌وشته ئاساییانه‌ن
كه هه‌موو خه‌ڵكێك له ژیانی ئاسایی خۆیاندا داوایان ده‌كه‌ن یان هیوا ده‌كه‌ن كه
ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریان په‌یڕه‌ویان بكه‌ن. ته‌نه‌نات چه‌ته‌كانیش له نیوان خۆیاندا
حه‌ز ده‌كه‌ن جۆره ره‌وشتێك له نێوانیاندا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده خۆیان سوودی ئه‌و
ره‌وشته نابه‌خشنه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ..
به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه هه‌ندێ پێشبكه‌وێت له رووی كشتوكالی، پیشه‌سازی و
كولتوری پێویستی به برێکی گه‌لێ زۆرى رێسا ره‌وشتییه‌كان ده‌بێت، ته‌نها ئه‌و دوو سێ رێسایه وه‌ک مه‌کوژه وه مه‌بره
، هیچی تر به‌ش ناکات، هه‌رچه‌ند که گرینگیش بن.
بۆ
نمونه ده‌بێت یاسا (یاساش به‌شێكه له ره‌وشت) هه‌بێت بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانى
نێوان ژن و پیاو، به‌رپرسی منداڵ و دایك و باوك به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، به‌كار هێنانی
سه‌رچاوه‌كان و خامهكان، بازرگانی كردن و خاوه‌ندارێتى، كرێچیێتی، سه‌رچاوه به قه‌رز
وه‌رگرتن، به‌کرێ کار کردن، و هتد.
ئاشكرایه
ئاسان نییه یاسا و رێسایه‌ك دابرێژێت كه هه‌موو لایه‌ن له‌سه‌ری رازیبن. بۆیه ده‌بێ
چاوه‌روان بین كه پێویستی به جۆره ده‌زگا و پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
ره‌وشته ئاساییه‌كان دارێژێت و دهڕبرێت.
1.1 ناكۆكی له‌سه‌ر دانانی ره‌وشته ئاساییه‌كان
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سیش نه‌یه‌وێت یه‌كتر به‌كار بهێنێت یان یه‌كتر بچه‌وسێنێته‌وه وه‌یان
به ناره‌وایی سوود له رێسا ره‌وشتیه‌کان وه‌رگرێت، هێشتانیش مسۆگه‌ر نابێت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه
كۆرت وه‌یان درێژخایه‌ن رێسا ره‌وشتیه‌كان چاك ده‌رچن وه تا دوایش هه‌ر سوود به‌خش
بن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یشی که هێشتان ئاڵۆزتری ده‌کات ئه‌وه‌یه که خه‌لکی ده‌بێت
که بیاننهوێت به ناره‌وایی سوود له یاساكان وه‌رگرن هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر به زیانی
ئه‌وانی تر شکایه‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ری به‌رهه‌ڵستی و ناكۆكی له‌سه‌ر رێسا ره‌وشتییه‌كان
زۆره.
1.2 که‌واته ده‌بوایه کۆمه‌ڵی سیاسی په‌یدا نه‌بوایه له
میژودا له به‌ر ناکۆکی ره‌وشتی.
به‌ڵام
که په‌یدابووه وه ئێستاش زۆر ده‌گمه‌نه یه‌کێک بژێت له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵی
سیاسی واتای ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان كیشه‌ی کێبرکێیهتی له رێ
رێسا ره‌وشتیه‌کان چاره‌سه‌ر کراوه.
2. سیسته‌می پاساوهێنه‌ری سیاسی
ئه‌گه‌ر
کێشه‌ی کێبرکی ره‌وشتی چاره‌سه‌ر کرابێت ده‌بێت وای دانه‌ین که که‌سانێک وه‌یان
جوره ده‌زگایه‌ک هه‌ن که رێسا ره‌وشتیه‌کان داده‌رێژن وه بریاریان له سه‌ر ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ململانی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌شه‌وه چاوه‌روان کرابێت ئه‌وا ده‌بێت وای
بۆبچین که هه‌ندی ئارگیومه‌نت وه‌یان پاساوه پێشکه‌ش کرابێت داکۆکی بکرێت له‌و
ریسا ره‌وشتیانه وه پاکانه بدرێته ئه‌و ده‌زگایانه وه‌یان که‌سانه که رێسا
ره‌وشتیه‌کان ده‌رده‌کات. كاتێك كه ئه‌م جوره بیرۆكانه ده‌رده‌بڕین، ده‌توانین
بڵێین كه جۆریكی دیكه له بیروكه‌ی سیاسی هاتونه‌ته دی.
لێره‌دا
زاراوه‌ی 'سیسته‌می پاساوهێنه‌ری سیاسی' به‌كار دێنم بۆ ئاماژه كردن بۆ ئه‌و بیرۆكانه
كه ئیدعای ره‌وایه‌تی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه که بریار ده‌ده‌نه له سه‌ر
ریسا ره‌وشتیه‌کان وه‌یان که ده‌یانه‌وێت مافی بریاردانیان پێ بدرێت. به‌کار
هێنانی زاراوی سیسته‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه ئه‌م بیروکانه چه‌ندین مه‌به‌ست
ده‌پێکن وه‌ک که نه‌ختێکی تر ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها زاراوی سیاسی به‌کار دێنم
چونکه ئه‌گه‌ر هاتوو په‌سه‌ند کرا له لایه‌ن کرۆپێکهوه ئه‌و کاته ده‌بێته
مایه‌ی په‌یدا بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
سیسته‌می
پاساوهێنه‌ری سیاسی به‌شیکن له ئایینه‌کان، لیبرال دیموکراسی، ئایدلوجیا نه‌ته‌وه
په‌رستیه‌کان وه فاشیستیهکانه، هه‌روه‌ها ئه‌م تیورییهش.
ره‌نگه
ڵیره‌دا تێبینی ئه‌وه بکرێت که بۆچی زاراوه‌ی ناسراو وه ئاشنا وه‌ک ئایدلۆجیا
به‌کار ناهێنم، هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه پێناسه‌ی جیاوازی هه‌یه، هه‌روه‌ها
بواری به‌کارهێنانیشی جیاوازه. ئایدلوجیا فهمینزم، ئیکۆلۆجیزم، کۆنسه‌رڤاتیزم ده‌گرێته‌وه،
به‌ڵام ئایینه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خۆی به جێده‌هێڵێت.
2.1
به‌شه‌كانی سیسته‌می پاساوهێنه‌ری سیاسی
هه‌ڵبه‌ت
كاریگه‌ری سیسته‌مێكی پاساوهێنه‌ری سیاسی گه‌وره‌تر ده‌بیت ئه‌گه‌ر باسى ژیان و كۆمه‌ڵ
بكات و بیبه‌ستێته‌وه به‌و گریمانه‌یانه كه باو بن و په‌سه‌ند بكرێن.
له
کاتی خۆیدا که توانای زانستی كه‌م بووه، داستانه‌کان
باسیان له په‌یدا بوونی جیهان ده‌کرد وهپالهوانهکانی ئه‌م داستانانه خوایه‌کان
بوون وه‌یان هێزی مهزهنی تر که له سه‌روی جیهانه‌وه وه‌یان له جیهانی تردا
هه‌بوون. وه‌كاتی بیركردنه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌وت پاساوه‌كان پتر به ناوی زانسته‌وه
كران.
هه‌روه‌ها
ئه‌م جوره سیسته‌مه بیرۆكهییانه به هێزتر ده‌بن ئه‌گه‌ر رێگه چاره‌یه‌ك پێشنیار
بكه‌ن بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به گشتی و به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی كه كێ ده‌بێت
بڕیار بداته سه‌ر ره‌وشت وه‌هه‌روه‌ها پاساوه بهيننهوه
که بۆچی ده‌بێت ئه‌و که‌سانه وه‌یان لایه‌نانه بریاری ره‌وشتی بده‌ن وه بۆچی
لایه‌نکی تر نه‌بێت.
سه‌ره‌رای
ئه‌وانه‌شه‌وه ئه‌م جوره سیسته‌مه بیروکهییه به‌هیزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێت
مرۆڤ خۆی چییه، چ ئه‌رکێکی هه‌یه به‌رامبه‌ر به دروستکه‌ر و هاو بیره‌کانی. بۆ
نمونه ئه‌گه‌ر خوا هه‌بێت مرۆڤێشبه به‌نده‌ی خۆا داده‌نرێت، که واش بوو، پێشنیار ده‌کرێت وه‌یان فرمان ده‌درێت
که پابه‌ندی وته‌کانی خودا بێن. وه ئه‌گه‌ر وترا که په‌ره‌یان سه‌ندووه له
ئاژه‌ڵێ تره‌وه ئه‌و کاته ره‌نگه ئهرگیومهنتی تر بدۆزینه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و
ئه‌رکانه.
هه‌ڵبه‌ته
مه‌رج نییه هه‌موو سیسته‌مه پاساوهێنهرهکان هه‌موو ئه‌م ته‌وه‌رانه‌یان تێدا
هه‌بێت، که له‌م برگه‌یه‌دا باسیان لێوه‌کرا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ئایینه‌كان و
ماركسیزم بكه‌ین ده‌کرێت ئه‌م ته‌وه‌رانه ببینین. ره‌نگه ئه‌م کشتگیرییهی ئایینه‌كان
و ماركسیزم هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بێت بۆ به‌هێزیان له رووی ئه‌وه‌ی که ده‌توانن خه‌ڵکی
به‌و په‌ری جۆشخرۆشهوه بۆ خۆیان راکێشن وه بشتوانن جێگای خۆیان بکه‌نه‌وه له ناو
هه‌ڵگرانی سیسته‌مه پاساوهێنهرهکانی تردا.
3.
ره‌وشتی سیاسی
به‌ڵام
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سانێك یان لایه‌نێك رازی نه‌بوون له‌سه‌ر سیسته‌می پاساوهێنهرهكه
و نه‌یانویست سهردانوێنن بۆ رێسا ره‌وشتیه ئاساییه‌كان؟
لێره‌دا
ده‌بێت بیر بكه‌ینه‌وه كه یان پرۆژه سیاسییه‌كه (که ده‌وڵه‌ته‌که پێکنایێت) پۆچه‌ل
ده‌كرێته‌وه و وازی لێ ده‌هێنرێت یان ده‌بێت چاره‌یه‌ك بدۆزریته‌وه بۆ ئه‌و بهرههڵستكاریانهى
كه ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار درا چاره‌سه‌ری بهرههڵستهكان بكرێت،
چ چاره‌سه‌ریه‌ك ده‌بێت هه‌بێت؟
با
وه‌های دابنێین كه سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌یه وه پشتیوانیشی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر
چاڵاکی به‌رهه‌ڵسته‌كانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه له ژێر مه‌ترسیدایه که بیر وبۆچوونی
لایه‌نگره‌کانی بگۆرن وه پشتیوانیه‌که‌ی له ده‌ست بدات. هه‌روه‌ها وای دانێین كه
سه‌ركرده‌كه بڕ یاردهدات كه هیچ چاره‌یه‌كی نییه جگه له‌وه‌ی كه بهرههڵستهكان
له‌به‌ین ببات.
ئه‌گه‌ر
هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ى كه بڕیاره‌كه ده‌دات پاكانه و پاساوی بۆ خۆى هێنایه‌وه بۆ نمونه،
چونكه ئه‌وان پیسن یان چه‌په‌ڵن بۆیه ده‌بیت هه‌ر به‌دار سه‌ریان بكوترێت، یان به
شێوه‌یه‌كی نه‌ختی ئاستبه‌رزتر بیری كرده‌وه كه ئه‌وان، بۆنمونه، ته‌گه‌ره‌ن له
رێ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، ده‌كریت بڵێین كه ئه‌و كه‌سه رێساى ره‌وشتی سیاسی له
مێشكی خۆیدا داڕێشتوه، ته‌نانه‌ت ئهگهردهریشی نهبریبێت.
بهگشتێش
زۆربه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كان ره‌وشتی سیاسیان هه‌یه. یه‌کێک له‌وانه‌ی که نهسراون
به‌وه‌ی که به راشکاوانه له ره‌وشتی سیاسیان دهربرێبێت ماکیاڤیللیه.
ماکیاڤیللی پێشنیاری کرد که میر پێویسته باش بێت ئه‌گه‌ر باشی پێویست بێت، به‌ڵام
با كوشه‌نده، دڕنده، درۆزن بیت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه پێویست بن..
ئایینه‌كان
ره‌وشتی سیاسیان تێدا هه‌یه، به‌ڵام دهربردراوون له ناو دارشتنێکی زۆر جۆشوخروش
هێنه‌ردا که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت هه‌ست ناکه‌ن که شتێکی نائاسایین. وه‌ته‌نانه‌ت
ره‌نگه به ئاسته‌م وشیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌وشته سیاسیه‌ی ئایینه‌کان په‌یدا
بکرێت. نمونه‌ی رێسای ره‌وشتی سیاسیه‌کان له ناو ئایینه‌کاندا ئه‌و بیروکانهن که
نه‌فره‌ت ده‌رده‌برن به‌رامبه‌ر به به لایه‌نگرانی ئایینه‌کانی تر وه‌یان که دان
به ره‌وایی بیروباوه‌ریان و ئاینه‌کانیان ناهێنێت. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ده‌بنه مایه‌ی
مامه‌له‌كردنی سهرزنشتكهرانه له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌مانه جگه له نوسراو ئاینی
که ده‌كرێت لێکبدرێن که داوای کۆشتن وه له‌ناو بردنی نا ئایینیه‌کان بکات. به‌ڵام
هه‌ڵبه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان له ناو ئایینه‌کان باشتر خزمه‌ت
ده‌کرێت ئه‌گه‌ر نکۆڵی له‌م جوره ره‌وشتانه بکرێت چونکه توانای جوله‌یان نابێت
وه ده‌که‌ونه ژێر رخنه‌ی زیاتر.
كۆمهنیزمیش
چه‌ند رێسایه‌كی ره‌وشتی سیاسی ئاشكرای هه‌یه. هه‌ر یه‌ك له ماركس و لینین و ترۆتسكی
داوای تیرۆریزمی شۆڕشگێڕانه‌یان کردوه.
هه‌روه‌ها
لیبرال دیمۆكراسیش پێشنیاری ره‌وشتی سیاسی كردوه، به‌ڵام ئاشتیانه‌یه و به بێ داپڵۆسینه
و بریتیی له‌وه‌ی كه بهرههڵستهكان مافی خۆ كاندید كردنیان ورا دهبرینیان هه‌بێت
که ئه‌گه‌ر توانیان قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی بهێنن بتوانن ده‌سه‌ڵاتیش وه‌رگرن.
سیسته‌می بیرۆكه‌ی رێكخه‌ری سیاسی
ئه‌م
زاراوه‌یه به‌كار دێنم بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه بده‌م بۆ ئه‌و سێ به‌شه‌ی بیرۆكاییانه
كه پێشتر باسم كردن: ره‌وشتی ئاسایی، سیسته‌می
پاساوهێنه‌ری سیاسی و ره‌وشتی سیاسی. که‌واته
ئه‌گه‌ر سیسته‌می پاساوهێنه‌ری سیاسی به‌شێک بێت له سیسته‌می بیروکهیی وه‌ک
لیبرال دیموکراسی وه‌یان کۆمنیزمی، نمونه‌ی سیسته‌می بیرۆكه‌ی رێكخه‌ری سیاسی هه‌موو كۆمۆنیزمیه، ئایینه‌كانه و ئه‌م تیوریه خۆیه‌تی و هه‌روه‌ها
لیبرال دیمۆكراسی وفاشیزم و نهتهوهپهرستیهکانه. به‌ڵام ده‌یانی تر ره‌نگه درۆست
بكرین. مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سێ به‌شه‌یان تێدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها
ده‌كرێت زۆربه‌ی تیوریه سیاسییه‌كان وه‌ها ببینین كه هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه
به‌شێك له بیرۆكه‌یه‌كی ریكخه‌ری سیاسی. وه‌ك كه ئیمانوێل كانت و جون ستیوارت میل
و جۆن رۆڵز به‌شێكن له سیسته‌می بیرۆكه‌ی ریكخه‌ری سیاسی لیبرالیزم وه‌یان هه‌وڵیان داوه ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر پێشنیار
بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئهفلاَتون ئه‌نجامی داوه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی که بریارده‌ده‌ن له سه‌ر سروشتی هزری سیاسی
زۆربه‌ی
كۆمه‌ڵه‌كان كه ئاره‌زوى ره‌وشتی باشیان كرد بێت وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت، ئه‌و
ئاره‌زوانه ره‌نگه به‌رجه‌سته بوون وه‌ک بیروکه له ناو ره‌وشته ئاساییهكانیاندا.
به‌ڵام كاره‌كه به ته‌نها هیوا و ئومێد نییه. گرینگ‌ترین هۆكاری داڕێشتنی سرۆشتی رژێم، سیسته‌می
پاساوهێنه‌ری سیاسی و ره‌وشتی سیاسین .
1.
بیروبۆچونی دانه‌ری رێسا رهوشتییهکان.
سیسته‌می
پاساوهێنه‌ر و ره‌وشتی سیاسی په‌یوه‌ندی پته‌ویان به یه‌كتره‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی
باوهرَ به یه‌كسانی نه‌كات، باوه‌ڕ نه‌كات كه هه‌موو مرۆڤه‌كان خاوه‌ن مافن یان
شایه‌نی رێزن، به بێ بایه‌خدان به ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه و ئایین، مه‌یلی ئه‌و كه‌سه
ره‌نگه زیاتر بچێته سه‌ر جوره ره‌وشتیكی سیاسی كه پاكانه بۆ داپلوسین بكات و هه‌ر
وه‌ها مه‌یلی بچێت بۆ تێڕوانینێكی جیهانی كه تێدا هه‌نده كه‌س باشتر بن له وانهیتر.
2.
ئاره‌زوو کردنی حوکميرانی دکتاتوری
ئه‌و
که‌سه‌ی که دهێوێت به شێوه‌یه‌کی ره‌ها حکم بکات هه‌ڵبه‌ته کاره‌که‌ی ئاسانتر
ده‌بیت ئه‌گه‌ر بانگه‌شه ئه‌وه‌ی کرد که خۆی نییه که یاساکان ده‌رده‌کات به‌ڵکو
ئه‌و یاسايانه له سهرچاوهییکی ده‌ره‌کییه دین، وه‌ک خۆا. ته‌نانه‌ت بێئایینه‌کانیش
ده‌توانن تهکتیکیک بۆخۆیان بدۆزنه‌وه که هه‌مان جوره هه‌لیان بۆ دابین بکات.
بۆ نمونه نائایینیه‌کان ده‌توانن بڵێن که ئه‌م جوره یاسانه سروشتین هه‌ر وه‌ک
چون یه‌کێک یاسا ده‌رباره‌ی، با بڵێن، هێزی کێشی زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه وهناشتوانێت
هیچ بیگورێت، به هه‌مان شێوه‌ش سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌توانێت بڵێت ئه‌و ریسایه شتیکی
نه‌گور چونکه له سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه.
3.
پاساوه هێنان بۆ خۆدی سه‌روه‌ر
ئه‌وه‌ی
که قورس بێت بۆ ئه‌م جوره سه‌روه‌ره که دیانه‌وێت حوکمی دکتاتوری بکه‌ن ئه‌وه‌یه
پاساوه بهێننه‌وه بۆ ئه‌و پێگه تایبه‌ته که ده‌بێ بۆ خۆیانی داوا بکه‌ن. ده‌زانین
پێشتر سیاسه‌تمه‌داره‌کان بانگه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ
خۆدایه. دوای لاواز بوونی ئه‌و جوره بیروباوه‌رانه وه ئاسته‌م بوونی په‌سه‌ندکردنیان
له لای خه‌لكیدا ئه‌م جاره سه‌رۆکه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که بلیمه‌تن
له زیره‌کیاندا وه که هه‌ر خۆیانیش دیارده‌یه‌کی سروشتین وه میژویین. بۆیه
هتلر، سه‌دام وه ستالین ده‌بونه دیارده‌ی میژووی دوباره نه‌بوو.
4.
بایه‌خ دان به پێکهاته‌یه‌کی گه‌وره له سه‌رووی تاکه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌ی
که ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌کی دکتاتوری حکم بکات ناتوانێت ئازادی بیروبۆچون وه را
ده‌برین بدات به تاکه‌کان وه‌ته‌نانه‌ت ناشتوانێت مافی ژیانیش بداته که‌سانێک که
قبولی سیسته‌مه بیروکه سیاسیه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه نه‌کات. بۆیه سه‌یر نییه که
بۆ نمونه چه‌مکی مافی مرۆڤ نه‌بووه له ئاینه‌کاندا، کۆمهنیزمیدا وه له
فاشیزم و وه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان.
5.
سیسته‌مه دکتاتوریهکان پێویستیان به شه‌رمه‌زارکردنی به‌رهه‌ڵسته فکریه‌کان ده‌بێت.
مه‌به‌سته‌که‌ش
بۆ ئه‌وه‌یه که له لایه‌که‌وه خه‌ڵکه بترسینن به‌رهه‌ڵستی نه‌که‌ن وه له
لاییکی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو بردنیان ئاسان بکه‌ن. بۆیه ئیسلام هه‌ر
مسلمانهکان په‌سه‌ند ده‌کات وه‌ئه‌گه‌ر داوایشی نه‌کردبێت ناموسلمانهکان که
داپڵۆسرێن له دنیایه‌دا به‌ڵینی پێان داوه که له په‌ڕی مه‌ینه‌تدا بن له
ژیانی قيامهتدا . هه‌روه‌ها لایه‌نگره‌کانیش وه‌ک پاڵه‌وان داده‌نرێن وه بهههشێشیان
بۆ فه‌راهام ده‌کرێت.
6.
له سیسته‌می دکتاتوریه ئه‌و هێزانه که ریسا ره‌وشتیه‌کان ده‌ردێنێت هه‌ر ده‌ره‌کین.
كاتێك
كه زانیاری مرۆڤ كه‌م بووه شێوازی ئایینی سیسته‌مه پاساوهێنهرهکان هه‌ر وهردهگريت.
به‌ڵام که زانست پێشکه‌وت هه‌ندێک هزری سیاسی حكمکردنی رههاو شێوازیکی زانستیانه‌یان
بۆ خۆ بانگه‌شه کرد. به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا مرۆڤ خۆی له‌و توانایه‌دا نه‌بوو
که یاسا زۆر سه‌ره‌کیه‌کان بگۆرن. بۆ نمونه که ده‌بێت سیسته‌می حکم سوشیالیستی
بێت ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاولاتیان بوو. هه‌روه‌ها که وڵاتێک هی نه‌ته‌وه‌یێکه
وه نه‌ته‌وه‌کانی تر ته‌نها وه‌ک میوان (له باشترین حاله‌تدا) سه‌یر بکرێن ئه‌وا
شتێک نه‌بوو دۆدڵی لیوه بکرێت.
7.
هیچ لایه‌نێک بایی پێویست بێلایه‌ن نابێت به پێی سیسته‌می پاساوهێنه‌ری سیاسی
دکتاتوریدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نابژیویانی بکات له نێوان لایه‌نگره‌کانیان وه
لایه‌نه‌کانی تردا.
ئه‌گه‌ر
ته‌ماشای سیسته‌مه ئاینیه‌کان، کۆمهنیزمی وه‌یان فاشیزمی بکه‌ین ده‌بینین که
هیچ که‌سێک وه‌یان لایه‌نێک بایی ئه‌وه‌نده گرنگی پێ نه‌دراوه که پشتگيری
ئیدعاکانی ئه‌و سیسته‌مانه بکات. ئاشکرایه ئایینه‌کان خۆیان نهخستوته به ده‌ست
ده‌زگایه‌کی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی بریار بده‌ن له سه‌ر دروستی وه ره‌وایی ئیدعا
ئایینیه‌کان. هه‌روه‌ها کۆمهنیزمیش که‌س به بی لایه‌ن نه‌زانی له به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تی وه بۆیه بۆ کۆمهنیزمی ئاسان بوو که تومه‌تی بوون به سه‌رمایه‌دار
وه‌یان بورجوا بخه‌نه پاڵ هه‌رکه‌سێکه‌وه که کۆمهنیزمی له لا قبول نه‌بوو.
به‌هه‌مان
شێوه‌ش نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانیش به ئاسانی ده‌یانتوانی ئه‌و که‌سانه وه‌ک خائينی
میلله‌تی خۆیان بزانن ئه‌گه‌ر پشتگيری داواکاری نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یان نه‌گردایه.
سیسته‌می بیرۆكه‌ی رێكخه‌ری سیاسی
لێره‌دا
ناوی سیسته‌می بیرۆكه‌ی رێكخه‌ری سیاسی داخراو به‌كار دێنم بۆ ئه‌و سیسته‌مانه كه
ره‌وشته سیاسییه‌كانیان رێگه به داپڵۆسین ده‌ده‌ن. ئه‌م سیسته‌مانه داخراون چونكه
هه‌ر یه‌ك له‌وان بڕه بیرۆكه‌یان هه‌یه كه به رواڵه‌ت كه‌س ناتوانێت گومانیان لێبكات
یان بیانگۆڕێت، به ناوی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ خۆی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ریاندا نییه. بۆنمونه
هی خوان یان چونكه به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر بیرۆبۆچوندا.
ئه‌نجامه پراكتیكیه‌كانی و بنیادییهكانی سیسته‌می بیرۆكه‌ی
رێکخه‌ری سیاسی داخراو
هه‌ڵبه‌ته
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆچۆنهوه پاساوه فیكرییانه
هه‌ندێك كه‌س هێشتا پێیان ناكرێت قبوڵی سیسته‌مه داخراوه‌كان بكه‌ن (وهرنگ هه‌ندی
که‌س به‌رهه‌ڵستی بکات له‌به‌ر ئه‌و جوره پاساوانه). بۆیه یا ئه‌وه‌ته واز ده‌هێنرێت
له پرۆژه سیاسیه‌که وه‌یان به‌رهه‌ڵسته‌کان چاره‌ده‌کرێن. هه‌ندیكیان ده‌كڕدرێن.
هه‌ندیكیان دهترسیندرێن، هه‌ندێكیان زیندانی ده‌كرێن به‌ڵام ره‌نگه ده‌ستیش بکه‌ن
به كۆشتن.
له ئه‌نجامدا ره‌نگه جه‌نگی
ناوخۆ دروست بێت ئه‌گه‌ر بهرههڵستهكان زۆر بن.
1.
چڕكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
ئاشكرایه
كه ملمڵانێ قوڕس و توندوتیژاوى ده‌بێت پێویستی به مهركزیهت یان بهسهنتراڵیكردنی
ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها كه‌مپینه‌كه كاراتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر
سامان و زانیاریه‌كانیش قۆڕخ بکرێن.
له
هه‌مان كاتدا بهرههڵستهكان لاوازتر ده‌بن ئه‌گه‌ر به نه‌زانی هێشترانه‌وه . ته‌نانه‌ت باشتریشه بۆ ئه‌م جۆره رژێمه ئه‌گه‌ر
لایهنگرهكانیش ئه‌وه‌ند سه‌ربه‌خۆ نه‌بن له رووی كلتوری و زانیاری و ئابورییه‌وه
2.
ره‌نگدانه‌وه‌ی چڕكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ستراكتۆری سیاسی
كه
سه‌روه‌ر له شوێنێكدا بێت و تاقم و ده‌سته خۆی له ده‌وری خۆیدا كۆ كرده‌وه ، ئه‌و
شوێنه هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌بێته پایتهختێش وه له دوایشدا ره‌نگه شارێكی گه‌وره‌یشی
لێوه ده‌رچێت. كه‌واته یه‌كێك له ده‌رهاوێشته‌كانی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می بیرۆكه‌ی
ریكخه‌ری داخراو ده‌ركه‌وتنی پایته‌خته ..
3. ده‌رکه‌وتنی پادشایه‌تی
كه
ده‌سه‌ڵات چڕ كرابێته‌وه به ده‌ست تاکه که‌سی سه‌روه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌رى زۆرىش
ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بکرێته ئامانجی پیلانه‌كانی دۆژمنان و حه‌سوده‌كان. بۆیه به
درێژایی مێژوو، مرۆڤه‌كان سودیان وه‌رگرته‌وه له جینی خۆپه‌رست كه وا له هه‌ڵگره‌كانی
ده‌كات که ئاگایان له یه‌كتر بێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جینی هاوبه‌شان. بۆیه وه‌ك
روویداوه و ده‌بینین سه‌ركرده‌كان كه‌س و كاری خۆیان ده‌هێننه دهورۆبهری خۆیان
و پله و پایه هه‌ستیاره‌كان به‌وان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش رێگه خۆش ده‌كات بۆ پاشایه‌تی. چونكه ژێردهستهكانیتر فێر ده‌كرێن كه سهردانوێنن
بۆ خێزانه‌كه و هه‌ر ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه پسپوری حوكمرانیان تێدا ده‌مینێته‌وه.
ته‌نانه‌ت له رووی دهرونییشهوه هه‌ر ئه‌ندامه‌کانی
خیزانی باڵاده‌ست ئه‌و خۆباییه وه فیزه‌یان تێدا ده‌بێت که بتوانن فرمان به سه‌ر
خه‌ڵکیدا بده‌ن وهتانهت بیانێرن بۆ مردن وه بۆ کۆشتن.
4. په‌یدا بوون سنووری سیاسی
که
ئه‌م جوره رژێمانه توشی جه‌نگ ناو خۆ ده‌بنه‌وه
(وه‌ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه چونکه خه‌ڵکانیکی زۆر بێده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن وه
پێویستیان به داپڵۆسین ده‌بیت) وه پێان ناکرێت به سه‌ر دۆژمنه ناوخۆیه‌که سه‌رکه‌وون
ره‌نگه دوو بهرهکیهک په‌یدا بێت . ره‌نگه
هه‌ندی ناوچه بکه‌وێته ژێر ده‌ست لایه‌ک وه ناوچه‌ی تر بکه‌وێته ژێرده‌ستی
لایه‌کی تر. ڕه‌نگه سه‌نگه‌ر له‌یه‌ک ببه‌ستن وه که نه‌توانن سه‌نگه‌ره‌کان
راماڵن ئه‌و سه‌نگه‌رانه ره‌نگه ببنه سنوور له کۆتاییدا.
5. ده‌رهاوێشته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سیسته‌می بیروكه‌ی رێكخه‌ری
داخراو
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌م سیسته‌مه پێویستی به شه‌ڕكه‌ر ده‌بێت. وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ر به‌ده‌ست كه‌وێت
ده‌بێت پاداشتیان پێ بدرێت . بۆیه له‌م سیسته‌مه‌دا
ئافره‌ت، كه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نییه بۆ شه‌ڕكردن و یان ئه‌مال ده‌کرین وه یان
ته‌نانه‌ت مافی قانونی که‌متریان پێده‌درێت بۆ رازی کردنی جه‌نگاوه‌ره‌کان. ته‌نانه‌ت
ئاشکرایه ژن وه‌ک پاداشت به جه‌نگاوه‌ر ده‌درێت هه‌م له به‌هه‌شتدا وه هه‌م له‌م
ژیانه‌دا که پیاو پێ ده‌کرێت چوار ژنی هه‌بێت. وه پیاویش کاتی جیهادا بۆی ده‌بیت
ژنی ده‌ستبه‌سه‌ر بکات جاریه‌ی خۆی (که پێی ده‌وترێت ما ملکت ایمانکم).
6. دروستبوونی ههرمیهت
ئه‌وانه‌ی
كه نزیك نین یان خزمایه‌تى و په‌یوه‌ندی خێڵه‌كی به خیزان سه‌روه‌ره‌وه نه‌بێت ، له ده‌سه‌ڵاتیش به‌گشتی دوور ده‌خرێن و كاری پایه
به‌رزیان پێ نادرێت . وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به خه‌لکانێک بن که گومانیان
لێ بکرێت که به ته‌مای ده‌سه‌ڵاتن ره‌نگه رێگای چاڵاکی ئابووری چاك وه به
قازانج پێ نه‌دریت. ئه‌م توێژانه ره‌نگه له دواییدا به‌ته‌واوه‌تی توانای به‌رگری
له خۆکردن له ده‌ستبده‌ن (به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كدارى سه‌ربه‌خۆی خۆیان
دروست نه‌کرد). له کوتاییشدا ره‌نگه ببنه توێژێک که به چاوێکی سووکه‌وه ته‌ماشا
بکرێن وه بهخهڵكێكی پایه نزم هه‌ژمار بكرێن (ره‌نگه پهرایهكانی هند به‌م شێوه‌یه
په‌یدا بووبن).
هه‌ر
وه‌ها ره‌نگه ئه‌وانه‌ی كه به‌م شێوه‌یه له ده‌سه‌ڵات بێبه‌ش ده‌كرێن هێدى هێدى
بكرێنه كوێله. ئه‌مه‌یه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م تیورییه بۆ په‌یدا بوونی چینه‌كان به
تایبه‌ت كۆیلایه‌تی و لێره‌شدا جیاوازیه‌كی زۆر زه‌قی له‌گه‌ڵ ماركسیزم‌دا ده‌رده‌كه‌ویت. مارکسیزم پێی وایه کویلایه‌تی وه کۆمه‌ڵی فره چینی په‌یدا
ده‌بێت به پێی پێشکه‌وتنی ته‌کنولۆجیا. که ته‌کنولۆجیا زۆر نزم بیت کۆیلایه‌تی
په‌یدا ده‌بیت، وه هتد.
7.
چۆن ده‌گۆڕێن؟
زۆرینه‌ی
ئه‌م سیسته‌مانه له ناوه‌وه‌ی خۆیانه‌وه یان به هۆی هۆكاری ناوه‌كیه‌وه ناگۆڕین.
به‌ڵكو كاتێك كه به‌ره به‌ره هاوڵاتیه‌كانی خۆیان لاواز ده‌كه‌ن ئیتر هه‌موو سیسته‌مه‌كه
لاواز ده‌بێت و پێیان ناكرێت به‌رگری له هێرشی ده‌ركی بكه‌ن. بۆیه له كۆتاییدا ئه‌م
رژێمانه كه رێكخه‌ری بیرۆكه‌ی سیاسی داخراوایان به‌كار هێناوه به ده‌ست هێزیكی
ده‌ره‌كییه‌وه ده‌روخێن. هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكارى په‌یدا بوونى هه‌زاران شارستانیه‌تى
به‌رز له میژوی مرۆڤدا، به‌ڵام له كۆتایدا به ده‌ستی خه‌ڵكانێكی بهربری دهروخان
و هه‌مان چه‌رخ جارێكی‌تریش به‌ردوام ده‌بوو. كه‌واته ئه‌وه‌ی كه ئیبن خه‌لدون باسی
لێوه كرد ته‌نها بارێكی تایبه‌ت بووه بۆ ئه‌و رژێمانه كه سیسته‌می بیرۆكه‌یی رێكخه‌ری
سیاسی داخراویان هه‌بووه و ده‌یانبێت .
گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می لیبرال دیموكراسی
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌م جوره سیسته‌مانه‌دا به‌كارهێنانی داپڵۆسین كۆتایی پێهێنرا به
هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت و له‌به‌ر هه‌ر چى هۆیه‌ك بێت، ئه‌و كاته ته‌نها چاره بۆ ئه‌وه‌ی
كه ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بۆ داڕێشتنی رێسا ره‌وشتییه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه
ئه‌وه‌یه كه په‌یڕه‌وی له لیبرال دیموكراسی بكرێت. دوو خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی له سیسته‌می
لیبرال دیموكراسیدا هه‌یه که توانای ده‌داتی ئه‌و ئه‌رکه به شێوه‌ییکی
ئاشتیانه ئه‌نجام بدات.
یه‌كه‌میان
په‌یڕه‌وكردنی پرینسیپی حکمکردنی زۆرینه‌یه . دووه‌میان مسوگه‌ركردنی مافی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌نێك . به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێك بتوانن بیر و بۆچونی ره‌وشتی خۆیان دهربرن و بتوانن رای
زۆرینه به لای خۆیاندا راكێش بكه‌ن . که له ئه‌نجامدا ئه‌وی که که‌مینه بوو
ببێته زۆرینه له هه‌لبژاردنێکی ئاینده‌دا.
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌گه‌ر ره‌وشتی سیاسی بگۆڕدرێت ئه‌وكاته ئه‌و دیاردانه كه به‌ستراون به‌و ره‌وشته‌وه،
وه‌ك هه‌بوونی پایته‌خت، سنوری سیاسی چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی
هیزه داپڵۆسینهرهكان، و دژ به ئافره‌ت و نه‌ته‌وه له ده‌سه‌ڵات په‌راوێز
كراوه‌كان، پاشایه‌تی، و ته‌نانه‌ت قوڕخكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری هه‌موویان ده‌گۆڕدرێن
. که‌واته جاریکیتریش جیاوازیه‌که‌ی سمرۆپهرز له‌گه‌ڵ مارکسیزمه ده‌رده‌که‌وێت.
مارکسیزم پێ وایه که گوران پیویستی به شۆرش هه‌یه، لێره‌دا ئه‌م تیوریه پێی
وایه ئه‌و گورانکاریانه پێویستیان به میتودی لیبرال دیموکراسی هه‌یه بۆ یه‌کلا
کردنه‌وه‌ی کێبرکییهتی له سه‌ر رێسا ره‌وشتیه‌کان.
ئێستاكان
له ئه‌ورپادا ده‌بینین كه ده‌وڵه‌ته‌كان له نێوان خۆیاندا (مه‌به‌ست له نێوان ده‌وڵه‌ته
لیبرال دیموكراته‌كاندا) تێكلاوی یه‌كتر ده‌بن، سنوور بوونى نامێنێت، مافی ئافره‌ت
زۆرتر ده‌بێت، ده‌سه‌ڵات له سه‌نته‌ره‌وه بۆ ناوچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ڵبه‌ته
لیره‌دا ناكرێت بڵێین كه هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می لیبرال دیموكراسی زه‌رورین.
به‌ڵكو له‌وانه‌یه هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت دهرنهكهوتبان ئه‌گه‌ر لیبرال دیموکراسی له‌و
بارودۆخه تایبه‌ته‌دا له دایک نه‌بوایه. چونکه که ئه‌م سیسته‌مه په‌یدا بوو
به‌سترابوو به سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆیه بۆچونێکی به‌هێز هه‌یه (له لای
لیبراله‌کان وه مارکیسزمیشدا) که لیبرال دیموکراسی ئایدلۆجیای سه‌رمایه‌دارییه.
سه‌رمایه‌داری (ئه‌گه‌ر پێناسه كرا وه‌ك بۆچونێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌نها
بایه‌خ به قازانج ده‌دات) مه‌رج نییه بۆ هه‌بوون و گه‌شه‌كردنی لیبرال دیموكراسی.
ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی سه‌رمایه‌داری ، كه بایه‌خ به ژینگه و خیزان نادات، ره‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌ڵویستێكی كۆنتر بێت له كاتێكدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان بایه‌خێكی كه‌میان به ژیان
و ره‌وشت ده‌دا. ته‌نانه‌ت کوشتن و تاڵان کردن زۆر ئاسان بوو به لایاندا بۆ
خۆیان. بۆیه کاربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌و کاته به لایانه‌وه ئاسان بوو که رێگا بده‌ن
به چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی.
ده‌رهاوێشته‌كانی ره‌چاو كردنی هۆكاری گریمانه‌ی ژینگه زانیاری
1.
په‌یدا بوونی جینه‌كان، كه ماده‌یه‌كی كیمیاوین و که به‌ر شێوه‌ی پێکهاتنی خۆیان
پێان ده‌کرێت خۆیان کۆپی بکه‌ن دوو ده‌رئه‌نجامی لێ كه‌وتوه یه‌كه‌میان دروستكردنیان
بۆ ماشێنی مانه‌وه‌یان له ماده‌ی بایولۆجیهوه ، دوومیان به‌خشینه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی
كێبركێیهتی به‌و ماشێنه‌کانیان جا ئه‌گه‌ر به‌كتریا، روهك یان مرۆڤ بن. هه‌ڵبه‌ت
ده‌بێت بڵێین كه ژینگه‌ی زانیاری هه‌لێكه كه به هۆی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵومه‌رجه‌ی
ژیان په‌یدا بووه. دیاره باو پاپیرانی مرۆڤ چونه‌ته ناو
ئه‌و ژینگه‌یه به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئهسلهکان مرۆڤیش نه‌بوایه وهههروههه
دوای نه‌مانی مرۆڤ ، پێشبینی ده‌كریت بونه‌وه‌ری تری بچێته ناو ئه‌و ژینگه‌یه .
2.
به‌ڵام ژینگه‌ی زانیاری پێویستی بههاوكارییهكی گه‌وره هه‌یه بۆیه ره‌وشتیش په‌یدا
بووه. ته‌نانه‌ت ده‌كرێت پێناسه‌ی ره‌وشت بكه‌ین كه رێكخستنی هه‌ڵس وكه‌وته له
پێناوی پاراستنی ژینگه‌ی زانیاری.
هه‌ڵبه‌ته
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشت په‌یدا بێت پێویستی به توانای نیورۆلۆجیی و دهرونیانهى هه‌بووه،
به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه له لاییكهوه جۆش‌وخرۆش یان ئیمۆشنهكان ببه‌ستێت به
هزری زانیارییه‌وه. له لایه‌كی تره‌وه ره‌وشت پێویستی به چه‌مك و هزری ره‌وشتی
هه‌بووه .
3.
ئه‌گه‌ر هاتوو رێگریكرا له ململانێى توندوتیژ و داپڵوسینهرانه ده‌بێ چاوه‌روان بین
كه كێبركێ له بواری تردا ده‌ركه‌وێت. ئه‌م بوارانه‌ش، زانست، فه‌لسه‌ف، هونه‌ر،
ته‌كنۆلۆجیا و سیاسه‌ته. یان ململانێیه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ورزش، ئابور و په‌یڕه‌و
كردنی ره‌وشته. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ده‌بنه مایه‌ی پێشكه‌وتن بۆ ئه‌و سیسته‌مانه كه
په‌یڕه‌وی له ره‌وشتێكی سیاسی چاك ده‌كه‌ن .
4.
هه‌ڵبه‌ته له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ململانێ هێدى هێدى سه‌ر هه‌ڵده‌دات ته‌نانه‌ت له
رێگه‌ى بیرۆكه‌ی رهوشتهكانهوه بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری پێكدادان و تێكشكاندنی ژینگه‌ی
زانیاری دێنێته كایه‌وه. بۆیه پێویست به سیسته‌مێكی بیرۆكه‌ی رێكخه‌ری هه‌یه.
ئه‌گه‌ر سیسته‌می بیروكه‌ی رێكخه‌ری داخراو باڵا ده‌ستی بكات، ئه‌و كاته سیسته‌مه‌كه
ناچار ده‌بێت كه چاوپۆشی بكات له هه‌ندی سه‌رپێچی ره‌وشتیانه، بۆ نموونه پێشێلكردنی
مافی ژنان، مافی كه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان و به گشتی ئه‌و كه‌سانه كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می
بیرۆكهییهكه ناگونجێن.
5.
پێشبینی ده‌كرێت كه چونكه سیسته‌می بیرۆكه‌یی داخراو پێویستی به داپڵۆسین ده‌بێت،
بۆیه له‌م سیسته‌مانه‌دا كه‌سایه‌تی خاوه‌ن ره‌وشتی چاك ناتوانن حوكمرانی بكه‌ن. بۆیه
كه‌سانێك وه‌ك سه‌دام یان قه‌زافی ده‌توانن حوكم بكه‌ن كه ده‌توانن له روودا خۆیان
به شتێك ده‌رخه‌ن و له ژێره‌وه‌ش خه‌رێكی هه‌موو كارێكی چه‌په‌ڵ و كوشتن و كوشتنكاری
بن . واتا په‌یره‌وی ره‌وشته سیاسیه‌که‌ی ماکیاڤیللی بکه‌ن.
6.
ئه‌م هۆكاره‌ی كه وه‌ك باسمكرد (رۆڵی ژینگه‌ی زانیاری) پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هۆكاری بوون
به رۆبوتی جینه‌كان هه‌لی ئه‌وه‌مان ده‌دنێ كه بتوانین تیوریهكی نورماتیڤیانهی
ره‌وشت دابڕ‌ێژین .
تیوری
ره‌وشتی نۆرماتیڤی جوره پره‌نسیپێكی گشتییه كه چوارچێوه و رێنمایی بۆ دارشتنی رێسا
ره‌وشتیه تایبه‌ته‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات. بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه ئیمانوێل كانت ده‌ڵێت
كاتهگۆریكاڵ ئیمپراتیڤ، یان فه‌رمانی ره‌ها، ده‌ڵێت كه ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌یت
كه ریسا رهوشتیهكهی به شێوه‌یه‌كه كه ده‌ته‌وێت و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر
هه‌موو كه‌سێك په‌یڕه‌وی بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك بیر له دزیكردهوه، با
بڵێین، له خۆی ده‌پرسێت ئایا ده‌كرێت و ده‌مه‌وێت هه‌موو كه‌سیك دزی بكات. كه بۆی ده‌رده‌كه‌ویت
ناكریت وه نایه‌ویت بۆیه ده‌بێت واز له‌و كاره بێنێت.
گریمانه‌ی
ئه‌م تیوریه نورماتیڤه تێبینی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر راست بێت جینه‌کان سه‌نته‌ری
ژیانن وه مرۆڤ توانای ره‌وشت و به‌هره‌داری هه‌یه، چونکه هه‌ڵبه‌ته راسته
(وه‌ک که تویژینه‌وه زانیستیه‌کانی ئه‌نتونیو داماسیو سهلماندویانهتی) که
توانای ره‌وشتی وه بهههرداری په‌یوه‌سته به هه‌بوونی ستراکتوری بایولۆجی
میشکی ته‌ندروست، بۆیه ده‌بێت وايدانهین که جینێک وه‌یان بره جینیک هه‌بن بۆ
دامه‌زراندنی توانای بایولوجی ره‌وشتی وه بهههرهداری. كه‌واته به پێی تیوری
جینی خۆپه‌رست ده‌بێت وای دانێین که كاتێك ئێمه كاری ره‌وشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ین ره‌نگه
سوودی ناراسته‌وخۆی کاره‌که‌مان بۆ ئه‌و هه‌مان ئه‌و جینه ره‌وشتییه خۆپه‌رستانه
بێت که له لاشه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه که سوودی راسته‌وخۆ وه‌رده‌گرێت له کاری رهوشتانهکهمان.
كه
واته لێره‌شدا پێمان ده‌كرێت بڵێین كه جینی ره‌وشتی خۆپه‌رسته كه به‌كارمان دێنن
بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ماكینه‌كانی تر بكه‌ین كه ره‌نگه هه‌ڵگری هه‌مان جین بن .
كه‌واته
ره‌وشت خۆی مه‌رج نییه هه‌موو جارێک له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و تاكانه بێت که بهرهوشتن.
به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه، ده‌زانین كه ره‌وشت مه‌رجه بۆ مانه‌وه و خۆشگوزه‌رانی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مرۆڤه‌كان. چونکه ژیانیان به‌ستراوه به به‌کار هینانی
زانیاری وه مانه‌وه‌ی ژینگه‌ی زانیاری په‌یوه‌سته به په‌یره‌و کردنی ره‌وشت.
که
وا بێت ، ئه‌گه‌ر دروست بێت که ژیانی هه‌ر زۆری مرۆڤ په‌یوه‌سته به ره‌وشته‌وه،
ده‌كرێت بڵێین كه چاكترین ره‌وشت ئه‌وه‌یه كه به چاكترین شێوه و پشتیوانی له
زۆرترین داهێنان وه به‌كارهێنانی زانیاری ده‌كات. وهاينان ده‌دات
لێره‌دا
روانگه‌ی جینه‌كان ئه‌و داواكاریه‌مان له‌سه‌ر لاده‌دات كه ره‌وشت ده‌بێت خزمه‌ت
به به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان بكات. لێره‌دا ره‌وشت له پێناوی بارودۆخێكدایه كه تێدا
په‌ره به زانیاری ده‌درێت، به‌ڵام چاوه‌روانیش ده‌كرێت كه هه‌موو تاكێك هیچ نه‌بێت
هه‌ندێك جار به هۆی ره‌وشته‌وه ئاسوده بێت. هه‌روه‌ها له هه‌مان باردوخدا
جینی ره‌وشتی وه بهههرداری خۆپه‌رستیش زۆرتر ده‌بیت وه بلاوتر ده‌بیت. بۆیه
ئه‌گه‌ر وا بێت وهچونکه جینه‌کان ره‌نگه تا راده‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
کۆنتروڵی سه‌نتری پاداشت ده‌که‌ن بۆێه ده‌بێت چاوه‌روان بێن که کاتی ێیمه کاری
رهوشتانهمان کرد هه‌ست به شادیش بکه‌ین. له راستیشدا چه‌ند لێکۆلینه‌وه‌ی
زانستی ئه‌م گریمانه‌یان سه‌لماندوه. به‌گشتی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که خۆیان به باش وه
به ره‌وشت داده‌نێن هه‌ست به کامرانیهکی زۆرتر ده‌که‌ن.
7.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش، ئه‌گه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتی ره‌وشتی له ئه‌نجامی یاریی
پێكردنی جینه‌كانه‌وه بێت، بۆچی رێگا به‌م هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بده‌ین و بۆ چی سه‌رپێچی
له رێسا ره‌وشتیه‌كان نه‌كه‌ین؟ ئه‌م پرسیاره هه‌ڵبه‌ته له جێگای خۆیه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی
پاساوه بۆ ره‌وشت بهێنینه‌وه ده‌بێت بیر له سروشتی ژیان. هه‌روه‌ها پیویسته
بیر له چوارچیوه‌ی واتای ژیان بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر
دروست بێت كه ژیان دیارده‌یه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی جینه‌كاندایه كه‌واته
ژیان هیچ ماناییه‌كی نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێت هیچ شتی تریش مانای نابیت، نه ئایین،
نه نیشتیمان، نه نه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت خۆپه‌رستیش له پێناوی چێژ واتای نابێت.
چونکه پیمان ده‌کرێت بیر له‌وه بکه‌ین ئه‌م چیژه دیسان له ئه‌نجامی یاری
پێکردنی جینه‌کانه. وه ئه‌م چێژه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت تا ئه‌و کاته‌ی که لاشه‌مان
باش بێت وه بتوانین مه‌به‌سته‌کانی جینه‌کان بقۆزینه‌وه. وهدهشزانین له كۆتایدا
جهستهكهمان که په‌كییان که‌وت له ناو ئێش و ئازاردا ده‌مرن.
هه‌ڵبه‌ته
ره‌نگه هه‌نده که‌س چێژ وه‌رگرن به‌ڵام ژیان زۆر خه‌ڵک هه‌ێه که زۆربه‌ی کاته‌کان
له ئێش و ئازاری جه‌سته‌یی وه ده‌رونی ده‌مێنێته‌وه زۆربه‌ی جاره‌کانیش له به‌ر
کرده‌وه نارهوشتیهکانی تاکه‌کانی تره.
بۆیه
لێره‌دا که خۆمان بڕیار ناده‌ین بێنه ژیان، وه هه‌ر وه‌ها تا راده‌یه‌کی زۆریش
ناچار ده‌کرێن بژیین (چونكه جینه‌كانمان ئه‌وه‌نده جۆشوخرۆشیان له ئێمه‌دا
دروست كردووه كه ببه‌سترێنه‌وه به ژیاندا) چاره‌یه‌کی وامان به ده‌سته‌وه
نامێنێت مه‌گه‌ر خۆمان ئامانجێک بۆ خۆمان دروست که‌ین. هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ره‌نگه
هه‌رکه‌س بیه‌وێت ئامانجێکی تایبه‌ت خۆی هه‌ڵبژێرێت. به‌ڵام من پێم وایه ئامانجێک
که بیه‌وێت گه‌شه به ژینگه‌ی زانیاری بدات له هه‌موو باشتره. له لاییهکهوه
ده‌توانین به ئامانجه ژیان به شێوه‌یه‌كی جوانتر رێکخه‌ین. ده‌توانین له نهێنیه‌کانی که‌ون بکۆڵینه‌وه
وه شادیمان به‌و زانیاریه بێت چۆنکه خۆمان وه‌ک مرۆڤه به‌رهه‌م سروشتین وه که‌ونین
وه سروشت وه که‌ون ده‌توانن له رێگای ئێمه‌وه له خۆیان تێبگه‌ن.
ئه‌م
جوره ئامانجه ئازاری خه‌لکی تر که‌م ده‌کاته‌وه وه‌ره‌نگه شادیشیان زیاد بکات.
لێره‌دا
ره‌نگه ئه‌مه‌ی که ئیستا وترا هه‌یگڵ-مان به بیر بهێنێته‌وه. هه‌یگڵ پێی وابوو
که هزر په‌یدا بووه و ده‌یه‌وێت له ریگای مرۆڤه‌وه له خۆی تێبگات. هه‌ڵبه‌ته
لێره من گریمانه‌ی هزرم نه‌کردوه که سه‌ره‌تا په‌یدا بووه.
ره‌نگه
ئه‌وه‌ی ههیگل وا ڵیکبدرێتهوه که په‌یدا بوونی مرۆڤ مه‌به‌ستی هزره‌که بووه
به‌ڵام لێره‌دا من پێشنیاریکی وا ناکه‌م. ره‌نگه بوترێت وه‌ک که ئیس سی
مۆریس ده‌ڵێت په‌یدابوونی توانای بینین جوله کردن وه تا ده‌گاته وشیاری وه له
خۆی وشیاربوون ئه‌و توانایه‌ی که مرۆڤ له هه‌موو ئاژه‌له‌کان زیاتری هه‌یه
شیاویان زۆر گه‌وره بوبێت. به‌ڵام مرۆڤ خۆی به‌م شێوه‌یه هیچ حهتمیهتیکی نه‌بووه
وه‌ک که پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد.
هه‌ڵبه‌ته له لایه‌کی تره‌وه من پیم وایه که ژینگه‌ی
زانیاری په‌یدا ببێت ئاژه‌ڵیک زوو وه‌یان درنگ خۆی پێادا ده‌کاته‌وه.[4].
8.
هه‌ندێ له‌و رێسا ره‌وشتیانه كه ده‌كرێت دابڕێژرێن له‌به‌ر رۆناكی تیوری نورماتیڤی
سمرۆپهرز ئه‌مانه‌ی خۆارهوهن:
8.1
بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری دابهێنرێت و به‌كاربهێنرێت ده‌بێت ئاشتی هه‌بێت، یه‌كسانی له پیش
یاسادا بوونى هه‌بێت .
8.2
مرۆڤ به پێوه‌رى ئایینی، ره‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی و ئابوری هه‌ڵنه‌سه‌نگێندرێت به‌ڵكۆ
به پێی به‌شداریان له پێشبردنی ژینگه‌ی زانیاری بێت .
8.3
جوانی ورهنگێنی سروشت بپارێزرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوانی له سروشتدا نیشانه‌ی ته‌ندروستی
سروشته . وه ره‌نگینی سروشتیش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه له رووی ژیانه‌وه.
جونکه هه‌ر جوره ژیانێک داهینانی سروشته وهرهنگدانهوهی دۆزینه‌وه‌ی کۆمه‌له
زانیاریکی زیاتره.
8.4
ئه‌م تیوریه ره‌وشتیه له‌رووی سیاسییه‌وه پێویستی به شێوازى لیبرال دیموكراسی ده‌بێت
چونكه لیبرال دیموكراسی پێویستی به داپڵۆسین و خوێن رشتن نابێت بۆ ئه‌وه‌ی
ململانی له سه‌ر ره‌وشت وه ده‌سه‌ڵات یهكلابکاتهوه. که‌چی ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤی
لیبرال دیموکراسی ئه‌وه‌ی که داپڵۆسین به‌کار بهێنرێت.
که
ئاشتیش هه‌بێت رێگاه بۆ پێشكه‌وتن خۆش ده‌بێت. بۆیه له میژوودا یونانی كۆن و بریتانیا
گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و سوودیان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى هه‌بووه.
به‌ڵام
مه‌رج نییه ئه‌م لیبرال دیموكراسیه پابه‌ند بێت به سه‌رمایه‌دارییه‌وه، به تایبه‌ت
چونكه سه‌رمایه‌داری ره‌نگه ئازادی نه‌دات به تاكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌هره‌دار
بن. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری ره‌نگه خه‌ڵك بێده‌نگ بكات له رووی سیاسیه‌وه و ئه‌مه‌ش
پێشى پێشكه‌وتن بگرێت
8.5 دوا وشه‌ش، ئه‌م تیورییه
نورماتیڤیه بابه‌تیانه‌یه وه‌یان ئه‌گه‌ر به شیوه‌یه‌کی تر بوترێت ئێمپریكالیانهیه.
چونکه ئه‌و هه‌له‌مان بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت که هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌وشتانه بپێوین له
رێگای ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌یه.
بۆ
نمونه، ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵی جیاواز دوو سیاسه‌تی جیاوازیان به‌كار هێنا بۆ هه‌مان
ئامانج، بۆ نمونه چاككردنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان وه یان به ده‌ستهینانی یه‌كسانی،
ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و دوو سیاسه‌ته جیاوازه به پێی چه‌ند پێوه‌رێك هاوبه‌ش
به‌راورد بكرین. بۆ ته‌ندروستی بۆ نمونه ده‌کرێت سه‌یری ته‌مه‌ن درێژی بکرێت وه‌یان
که ئایا تاکه‌کان خۆیان به ته‌ندروست ده‌زانن وه‌یان نه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یهكسانیهكه
ده‌رباره‌ی ژنان و پیاوان بێت، ده‌كرێت سه‌یری رێژه‌ی گه‌یشتنی ژنان به پله و پایه
به‌رزه‌كانى ده‌سه‌ڵات بكرێت.
ده‌رئه‌نجامه‌كان
بایولوجیا
و ده‌روونناسی و نیورۆلوجیاى نوێ هه‌لێكی چاكیان بۆ رۆخساندوین كه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی
چاكتر بناسین. به ئاگا بوون له‌و بوارانه توانیم سوودیکی گه‌وره وه‌رگرم. لێره‌دا
ئه‌و زانسته‌ی بایۆلۆجیه و په‌رسه‌ندنه كه چارڵز داروین و ده‌یان زانای بایۆلۆجی
مه‌زنی تر پێشكهشان کردوه به مرۆڤایه‌تی به نرخاندن ناییهن. هه‌روه‌ها ناکرێت
هاوبه‌شی مه‌زنی ریچارد دۆکینز بکرێت که توانیویه‌تی ئاسومان روون بکاته‌وه ده‌رباره‌ی
ره‌هه‌نده فه‌لسه‌فیه‌کانی زانستی بایولۆجی په‌رسه‌ندن. ئه‌م کارانه‌ی ئه‌م
زانایانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه به‌درێژایی هه‌موو رێگای لێکۆلێنهوهکهم
پیویست بوونه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌م که بۆ ئه‌وه‌ی له سروشتی
مرۆڤ وه سیاسه‌ت تێبگه‌ین پێویستیمان به زنجیره‌یه‌ک گریمانه به یه‌كه‌وه به‌ستراو
هه‌یه. که ئه‌مانه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خۆارهوهیه.
(
1) مرۆڤ بونه‌وه‌رێكه كه له ژینگه‌ی زانیاری‌دا دهژهێت.
(2).
مرۆڤ له رێگه‌ى زانیارییه‌وه كێبركێ ده‌كات.
(3) ره‌وشت خۆی جوره زانیارییه‌كه.
(4) له‌وانه‌یه رێسا ره‌وشتیه‌كان زه‌مینه خۆشكه‌ن
بۆ په‌یدا بوونی دهسهلاَت.
(5) دهسهلاَت بۆ ئه‌وه‌ی كارا بیت ده‌بێت رێكه‌وتنێك
هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چون كێبركێ له رێگه‌ى رێسا رهوشتیهكانهوه رێكده‌خرێت.
(7)
ره‌وشتی ئاسایی شتێكی جیاوازه له ره‌وشتی سیاسی.
(8)
ره‌وشتی سیاسی باڵاترین رۆڵ ده‌بینێت له ده‌ستنیشانكردنی بنیادی دامه‌زراوه سیاسییه‌كه.
كه‌واته باڵاترین رۆڵیش ده‌بێنێت له ده‌ستنیشان كردنی میژوی سیاسی و چاره‌نووسی كۆمه‌ڵێك
و وڵاتێك.
(9)
ره‌وشتی سیاسی به‌ستراوه به سیسته‌می بیرۆكه‌ی رێكخه‌ری سیاسییه و خۆشى كار ده‌كاته
سه‌ر سروشتی ئه‌و سیسته‌مه بیرۆكه‌ی رێكخهرییه.
1.
سه‌رچاوه‌كان
2.
Adams,
I. and Dyson, R. W. ( 2003, 2007) Fifty
Major Political Thinkers. Routledge.
3.
Alexander,
R. (1980). Darwinism and Human Affairs. London, Pitman Publishing Limited.
4.
Atkinson,
R. et. al. (1953-1996). Hilgards
Introduction to Psychology. Harcourt Brace.
5.
Barry,
N. P. (1995). Modern Political Theory. The Macmillan Press Ltd.
6.
Baumeister,
R. (2001). The violent pride. Scientific American, 284(4).
7.
Brüne,
M.; Ribbert, H. And Schiefenhövel, W.
Ed. (2003) The Social Brain: Evolution and Pathology. Wiley.
8.
Cahn,
S. and Markie, P. (eds) (1998). Ethics: history, theory, and contemporary
issues. Oxford University Press.
9.
Carter,
R. (1998). Mapping the Mind. Weidenfeld &Nicolson.
- Cartwright, J.
(2000). Evolution and Human Behaviour. Macmillan Press.
- Celeste
Biever (2010). Picking our brains: Can we make a conscious machine? NewScientist, iss. no. 2754.
- Damasio, A.
(1995). Descartes Error.
Picador.
- Damasio, A.
(1999). The Feeling of What Happens; Body, Emotions and the Making of
Consciousness. Vintage.
- Dawkins, R.
(1989). The Selfish Gene. Oxford University Press.
- Dawkins, R.
(1996). River Out of Eden. Phoenix.
- Dawkins, R.
(2006), The God Delusion. Bantam Press.
- De Waal, Aureli
& Judge (2000). Coping with crowding. Scientific American, 282(5).
- De Waal, F.
(1996). Good Natured. Harvard University Press.
- Diamond, J.
(1997). Why is Sex Fun? London, Weidenfeld & Nicolson.
- Diamond, J.
(1998). Guns, Germs and Steel. Vintage.
- Dryzek, j. S.,
Honig, B. Phillips, A. (2006). The Oxford HandBook of Political Theory.
Oxford University Press.
- Eatwell, R. and
Wright, A. (eds) (1993). Contemporary Political Ideology. London, Pinter
Publishers.
- Ekman, P.
Davidson, & Richard J. (eds) (1994). The Nature of Emotion. Oxford
University Press.
- Forbes, I. and
Smith, S. (1983). Politics and Human Nature. Frances Pinter.
- Forster, G. D.
(2003) Ethics: Time to Revisit the Basics. The Humanist. Volume: 63.
Issue: 2.
- Freeden, M.
(1996). Ideologies and Political Theory. Oxford.
- Fukuyama, F.
(1992). The End of History and the Last Man. Penguin.
- Futuyma,
D. (1998). Evolutionary Biology, 3rd edition. Sinauer.
- Gazzaniga, M.
(1998). The Split Brain Revisited, Scientific American, 279(1).
- Gazzaniga, M.
(ed. in chief) (1995). The Cognitive Neuroscience. Massachusetts Institute
of Technology.
- Geary, D. C.
(2005). Evolution of paternal investment. In D. M. Buss (Ed.), The
evolutionary psychology handbook (pp. 483-505). Hoboken, NJ: John Wiley
& Sons.
- Harris, C.
R. and Pashler, H. E. (1995).
Evolution and Human Emotions. Psychological Inquiry, 6(1).
- Hobbes,
Leviathan, electronic text.
- Jones, D.
(2009) Chimp behaviour reveals secrets of human evolution, NewScientist,
2705.
- Kant, I.
Groundwork of the Metaphysic of Morals. Trans. and Analysis Paton, H. J.
(1991).Routledge.
- Le Doux, J.
(1998). The Emotional Brain. Weidenfeld & Nicolson.
- Lewis M.
(1994). Self-Conscious Emotions. American Scientist, 83(1).
- Lewis M. L.
(1997). The Self in Self-Conscious
Emotions. Annals New York Academy of Sciences, vol. 818.
- Loptson, P.
(2001)Theories of Human Nature, 2nd ed. Broadview.
- MacIntyre, A.
(1981 & 1985). After Virtue. Duckworth.
- MacIntyre, A.
(1998). A Short History of Ethics, 2nd ed. Routledge.
- Marx, Karl, A Contribution
to the Critique of Political Economy, Progress Publish, Moscow, 1970.
- Marx, Karl,
Selected Writings, ed. McLellan, D. (1977). Oxford University Press.
- Maslow, A. H.
(1943). A Theory of Human Motivation. Psychological Review, 50, 370-396.
- Maynard Smith,
J. and Szathmary, E. (2000). The Origins of Life. Oxford.
- McLellan, D.
and Sayers, S. (eds) (1990). Socialism and Morality. MacMillan.
- Oatley, K. and
Jenkins, J. (1996). Understanding Emotions. Blackwell.
- Morris, S.
C. (1998). The Crucible of Creation. Oxford University
Press.
- Oldroyd, D. R.
(1980). Darwinian Impacts. The Open University Press.
- Paul, E. F. et
al (eds) (1991). Ethics, Politics, and Human Nature. Basil Blackwell.
- Pinker, S.
(1998). How the Mind Works, The Softback preview.
- Plant, R.
(1991). Modern Political Thought. Blackwell.
- Plotkin, H.
(1994). Darwin Machines and the Nature of Knowledge. Penguin.
- Plotkin, H.
(1998). Evolution In Mind. Penguin Books.
- Plutchik, R.
(1994). The Psychology and Biology of Emotion. Harper Collins College
Publishers.
- Plutchik, R.
(2001). The Nature of Emotions. American Scientist, 89(4).
- Rabinow, P.
(1984). The Foucault Reader.
Penguin Books. Rachels, J. (2000, 4th ed.). The element of Moral
Philosophy, Mc Graw-Hill.
- Ramachandran, V
& Blakeslee (1998). Phantoms in the Brain. Fourth Estate Ratey, J.
(2001). A Users Guide to the Brain. A Little, Brown and Company.
- Rawls, J. (1972
& 1991). A Theory of Justice. Oxford University Press.
- Rees, E. A.
(2004). Political Thought from Machiavelli to Stalin, Revolutionary
Machiavellism. Palgrave
- Runkle, G.
(1961). Marxism and Charles Darwin. The Journal of Politics, 23(1),
108-126.
- Ridley, M.
(1994). The Red Queen. Penguin.
- Sabine, G. H.
(1961) A History of Political Theory. Holt Rinehart and Winston. Shermer,
M. (2003). The Ignoble Savage. Scientific American, August, p. 33.
- Singer, P.
(ed.) (1993). A Companion to Ethics. Blackwell.
- Singer, P.
(ed.) (1994). Ethics: Oxford Readers. Oxford University Press.
- Sokal, A. and
Bricmont, J. (1997 and 2003). Intellectual Impostures, Postmodern
philosophers abuse of science. Profile Books.
- Walicki, A.
(1995) Marxism and the Leap to the Kingdom of Freedom: The Rise and Fall
of the Communist Utopia. Stanford University Press.
- Watt, D (2004)
Consciousness, Emotional, Self-Regulation and the Brain. Journal of
Consciousness Studies, 11, No. 9, 2004, pp. 77–82
- Whitehouse, D.
(2003). Scientist use DNA to make virus, BBC News online, 13/11/2003,
http://news.bbc.co.uk/1/hi/sci/tech/3268259.stm Wilson, E. O. (1978). On
Human Nature. Harvard University Press.
- Wilson, E. O.
(1998). Consilience. Little, Brown and Company.
- Wilson, E. O.
(1998). In search of Nature. Penguin Books.
د.شوان نافع خورشید دکتورای له تیوری سیاسی له زانگوی
کاردیفهوه (وێلز- بریتانیا) هه‌یه وئیستاش مامۆستایه.